گەلاوێژ بیگ نیا " خاتوونی خۆر "

لەدایک بووی سالی 13499 لەسالی 1384 بەرداوم بۆم لەشێعر نووسین وئەندامی فێرگەی کوردی سۆما و ئەنجمنی ئەدەبی موکریان لە مەهاباد
نموونەی شێعر
دەنێو قەڵشەکانی پیادەرۆی شاری شوعار
هەناسەی خوا هەلدەمژم بۆ ماچێکی پر لەکفر
شاعری شێت..... باب رووشئ کوڵمەی ژنێکی شۆخ بەپێنووس گوناە
یادگاریێک بنەخشێ لەسەر جەستەی وشەکان
واتابوتی خەیالاوی باران سەر خەوێک دەشکێنی بە شار
شێعریک لەدایک دەبێ پربەبالای برینە کونەکانی شەقامی بەتاڵ
بەلام من شاعرێکی دەشێتی داسەر خۆشم
دەنووسم شێعرێک لەهەناسە کانی پیرە پیاوێکی چەماوە
شێعردەکەم بە [مندالێکی چاو گەشی کورد کەلەبرسا مرد]
شێعر دەکەم بەکیژێکی لێو ێالی کورد کە سرمان مرد
بۆخۆشم دەبمەشێعرێک بۆروحی خوا
دیسان ژیانەوەی ققنووس دە دووزخدا
(گەلاوێژ بیگ نیا)
زۆڕ دوورتر لەئاسۆ
لەولای مێژویەک پر لەرووخان
پشت بەخەیالی سەربەستی
لەقوژبنی سووچی مالە کان
لەنێو دەروازەی شارەکان
لەچوارچێوەی دیل کراوی پێنووسەکان ...
وابۆنی سپیدە دێ ...
وارێبوارانی کۆلانە کۆنەکانی شاروێران
وەردەگێرن چیرۆکی زستان بۆ هەزار هەنار
وردە وردە دەلەرزێ مانای ئاو پر بە دەریا شەپۆل ئاوی
زۆر دوورتر لەکەنار دەبەتالی شاڕ
بۆنی سپیدە دێ
(گەلاوێژ بیگ نیا)