کەوکەبی مینا

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍مامۆستا هەڵگورد پەسوێ

کەوکەبی مینا

چاوت کە دەڵێی کەوکەبی مینایە لەسەر ڕووت
ڕووت ڕۆژە بە تیرێژی دەکا کایە لە هەر سووت

ئەو پۆلە موژەت تاجە لەسەر شاهی دوو چاوت
یا خۆ بە مەسەل ئەرتەشی عەزرایه بە جادووت

مردوو، وە نەفەس دێنێ گڕ و تینی هەناسەت
جوان دیاره هەچی قودرەتی عیسایه، لەیەک فووت

دەم دەم کە دەمت هەمدەم و یاوەرمە لەخەودا
دیدەم دەکەمە قۆچی تەمی چاوی خەواڵووت

چەل چەل کە قژت شۆڕە هەتا چاڵی چەناگەت
چڵ چڵ دەوەرێ چیغی هومێدم بە چڵی مووت

گێژگێژه سەرم، گاژە لە حاند گێژەوی کەزیەت
گەوگەو کە دەبێ گەوهەری گەردانەیی گیسووت

خێچ خێچە قەدم، خوارە لە مەر خەڵفی خەرامان
خەت‌خەت بووه جەرگم بەخەتی خاچی دوو ئەبرووت

قات قاتی دڵم مەنزڵی قوڕئان و قەڵەم بوو
جووت جووتی برۆی ژێری جەبین کردمی دین جووت

هەر جا کە بڕەخسێ هەلێ بۆ هەڵمەتی "هەڵگورد"
قەف‌قەف وەکوو مار قۆڵ دەخەمە گەردنی وەک قووت

"هەڵگورد" پەسوێ

زامدار، هەر دەڕۆم

زامدار 

هەر دەڕۆم

هێندە بێزارم لە ژینی ئەم وڵاتە، هەردەڕۆم
دڵپڕم لەم تەخت و بەخت و دەسسەڵاتە هەردەڕۆ

بۆ نەڕۆم من هەرکە زیندان و شەوم نەبڕێتەوە
خۆ سەبر نەیدا سەبووری،بێ نەجاتە هەردەڕۆم

عەدڵ و یاسا، ژین و دینم هێند سەرەوقوون دیتووە
تا دەڵێن ئەم حوکمە مەحکوومی قەپاتە هەردەڕۆم

...... ⤵بڕۆ بۆ درێژەی بابەت

ادامه نوشته

یووسف ئیسماعیلی مەزن

من وێنەکێشێکی باش نەبوومیووسف اسماعیلی مەزن
بە درێژایی تەمەنم
نەهامەتییەکانم ڕەنگ کرد
ئێستاش نەمتوانی
بۆ لێوی خەمێکم
بزەیەکی دەستکرد
بکێشمەوە

یوسف ئیسماعیلی(مەزن)

هەڵگورد حەقپەرەست

باشە بۆ لێمان تۆراویی هەڵگورد حەقپەرەست
بۆ ئەوەندە
لەخۆ بایی ؟
بۆ سەر لە ئاواتم نادەی ؟
خۆ دەزانی
چەندە تامەزرۆی دیتنی
باڵای ئازادی وڵاتم
دەزانم زۆر زۆر شیرنی
ترسم لەوەیە کاتێ دێی
بمهەوێ ماچێکت بکەم
لەمپەرمان تەنیا کێلێ بێ
بەینی تۆ و ...
... خولیاکانم

هەڵگورد حەقپەرەست

مامۆستا قەلەندەر، عەجایب

 مامۆستا قەلەندەر

🍃 عەجایب🍃

هەتاوی عەشقی تۆ لێیدام عەجایب

بە ئەوتینە ئەمن سـووتام عەجایب

لە بەر هێزی سوپای برژانگە کانت

تەقەلام کرد چ خۆش دۆڕام عەجایب

وەکوو لەشکر ئەگەر دەیدەن گەمارۆ

تەواوی تێک شکام گۆڕام عەجایب

نە هیچ هێزێ نە پشتیوانە نەم بوو

بە یەکجاری نەمام فەوتام عەجایب

ئەمن دەمکوت بە سازی دڵ عەزیزم

لەڕێی تـۆدا کە هەڵچۆڕام عەجایب

دڵی شێتـم وەها شێوا لە تاوت

پەراوێزی نەما تاسام عەجایب

غەریبی ، بێ نەوایی وای لەمن کرد

لە داوی کەزیەکەت هاڵام عەجایب

قەلەندەر

کەیوان محەمەدی " کارێز ژانی " . نازی حەوا

[نازی حەوا]

کەیوان محەمەدی

باوام چوون عیشقی نازی حەواش بێ
پەی خەت و خاڵش وه سەر سەوداش بێ

چوون بادەی جامی حەواش وەرده بێ
پەی نازش تەرکی بەهەشت کەرده بێ

به نازی حەوا دێویا باوام
یانەش جه بەهەشت شێویا باوام

دەرون جە بادەی حەوا کەیلش کەرد
بەهەشتش فدای خاڵی لەیلش کەرد

منیچ ئەر وه دام عشقت کەۆته بو
پەی وەسڵی باڵات دڵ نەسرەوته بو

ئەگەر عاشقی ورده خاڵت بو
مەسی عارەقی گۆنای کاڵت بو

مەنعم نەکەری دیده خەرامان
ئیرسی باوامەن وه لامان یاوان

دەرسی مەکتەبی باوام وەندەنم
جامی عارەقی ئازیز سەندەنم

منیچ چون باوام دەرون کەیلەنا
مەسی پیاڵەی بادەی لەیلەنا

حازرم قبلەم گیان فدات کەرو
سەد بەهەشت فیدای خاکی پات کەرو


کەیوان محەممەدی《کارێز ژانی》

 

https://t.me/joinchat/AAAAAEFbZso8hCm2bNvK6w

چالاک فەتاح پوور. هاوار

(هاوار)چالاک فەتاح پوور

لە منارەی مزگەوتی شار
دەنگی سەڵاو دەفی دەروێشانە
کەڕ دەکا گوێی خەڵکی ڕێبوار

لە سووچی کۆڵانەی ئەوبەر
مناڵە کوردێکی هەژار
دەست لە بن گوێی

هاوار دەکا.......

گۆرەوی جووتی بە هەزار
بۆ لێم ناکڕن ئەی ئیماندار؟

چالاک فەتاح پوور

https://telegram.me/chalakidil

گەلاوێژ بیگ نیا " خاتوونی خۆر " . شێعری تازە

فێنکایی پرچی سپی دایکی شەو‌‌گەلاوێژ بێگ نیا

کرنۆشی بەفری چیایێک

یاغی یەچەرچی نیگا

لغاو دەکا"با"ئەسپێکی بێ زین

تەرمێکی بێ سەر رادەکێشێ بەرەوکرنۆش

کڕوکپچۆک دادە دا

خۆشەویستی پێشکەش  بەشۆرە بی

بەسەرقالی٫وچانێک لە سەرە مەرگا

گزینگم رادەچەنێ لە کفنا گۆرێکی بێ ناونیشان

ماچێکی گەندەڵ بەرەوێەلقەی بزرکراوی ئاسو

جگەرگۆشەی شەو،تەنیا چرکەیێک

بۆوچانی سۆزی تروسکە ی گولەبە رۆژە

دوگمەی بەرۆکی خواوەبالی بەئەستۆ

گە رکفریش بێ خۆشەویستی خاک

(گەلاوێژ بیگ نیا)

پەژار شەریفی. ئێوارە

ئێواره...پەژار شەریفی

ئێوارەیه سەفەر مەکه، زناوەخت بارگەت تێک ناوه،
له جێژوانی هەمیشەیی جێگەی ماچت به جێ ماوه...

خەیاڵی دووریت له دڵ دا، چ مەرگێکه که ئەمداتێ،
سەیره نه بێ تۆ ئەمێنم، نه تازه دەستم ئەتگاتێ...

خۆزگه ئەتزانی بێ تۆیی، بەرەو مردن به ڕێم ئەکا،
نەم ئەزانی ئەو سەفەرە، تا ئەبەد چاوەڕێم ئەکا...

ئێوارەیه هێلانەی ژین، ژانی دووری تۆ ئەچێژێ،
بێچووی دڵیش له بێ تۆیی، ئەسرینی خوێن هەڵئەڕێژێ...

چلۆن توانیت بەجێم بێڵی، خۆشەویستیت کەی بەم قینه؟؟؟
خوا یارت بێ ئەوینی من، تۆرانیشت لام شیرینه...

بگەڕێوه له ئامێزما جێیی هەمیشەم بۆ داخستووی،
به ئەسرینی چاوەکانم، ئاوی ژینم بۆ هەڵبەستووی...

خةیاڵی ئەم دابڕانه، بۆژیانم سێ دارەیه،
تۆخوا سەفەر مەکه، مەڕۆ، شێت ئەبم بەم ئێوارەیه...

ئێوارەیه خۆری ژینم بەرەو غوربەت لێم تۆراوه،
هەناسەشم وەک گەڵایه، له دوای پاییز، به جێ ماوه...

پەژارـ شەریفی" ۱۳۹۱✍✍✍

https://telegram.me/Pjhar

عوسمان شێرزاد. لەتاو دووریت

لە تاو دووریت...عوسمان شێرزاد

چاوەکانم بوون بەپلووسک

فرمێسکەکانم
بوون بەچەم

بوون بەڕووبار

زریایان درووست کرد

هەنسکەکانم

بوون بەگڕ

دەروونیان کردم بەئاگر

دارستانی هیوام سوتا

لەبێ تۆیی...

بوومە خۆڵەمێش کوتایێ

ئەگەر ئەمجار !!!

فرسەتێک بێت

ئیدی بۆ دووریەکانت

ناگریم !!!

باوەڕ کەپێم ...

لەبێ تۆییەکانا ئیدی ئەمرم

عوسمان شێرزاد

ڕەحیم خزری "خۆشناو". بۆ خەم نابێ؟

بۆخه‌م نابێ؟ڕەحیم خزری

گه‌ر ده‌بینم له ‌وڵاتم
جحێڵه‌کان به‌بێکاری
ده‌پێون شه‌قامی شاری
بۆخه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم باوکی ماندوو
ده‌ڕژێنێ فرمێسکی خوێنی
ناتوانێ به‌منداڵ بخوێنی
بۆخه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم خه‌ڵکی هه‌ژار
ده‌باوه‌شی گرانی دایه‌
به‌زگی برسی قسه‌ی بۆنایه‌
بۆخه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم خێڵی کۆڵبه‌ر
له‌و ڕێگای ئاسته‌م و باریک
ده‌کووژرێ به‌شه‌وی تاریک
بۆخه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم جگه‌ر سووتاو
ته‌رمی ئازیزی هاته‌وه‌
وه‌کو گۆچان داهاته‌وه‌
بۆخه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم سیمای شارم
به‌ده‌ستی نه‌فامی خۆیی
ناوبانگی به‌خه‌راب ڕۆیی
بۆخه‌م نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم به‌من ده‌ڵێن:
بۆخه‌م نابێ لێره‌ بڕۆ
خاڵه‌خه‌مه‌ خه‌مان مه‌خۆ
بۆخه‌م نابێ؟
خۆشناو
https://t.me/Xoshnaw000

فەرید سەفاری "ڕاژین". ئازیزەکەم

ئازیزەکەم،فەرید.ڕاژین
بەجێگەی شێعر
ژوورەکەم،بۆنی خەیاڵتی گرتووە،
کە ڕویشتی
شێعرەکانم،چەپک چەپک ژاکان،
ئیدی شەوانە
بەجێگەی غەزەڵ
سەردەنێمە باوشی ئەسرین و
بەجێگەی مەسنەوی
بە لایەلایەی بیرەوەریەکانت دەخەوم ،
بەیانیش ڕادەچەڵەکم بە دەنگی
بەیانی باشی خەمەوە
ئێستا
سئ هاوڕێ گیانی بەگیانی من
بیرەوەریەکانت و خەم و ئەسرینن.

فەرید ـ ڕاژین

یووسف نەسوڵاهی . دڵتەنگی

‍ [دڵتەنگـی]یووسف نەسوڵاهی

دڵتەنگی ڕۆژی سەد کەڕەت ئەمباتە لێواری نەمان

دەستەو یەخەی مەرگم دەکات ئەوڕۆ خەیاڵی دوێکەمان

هۆڪاری دڵتەنگین هەموو دڵخۆشی ئەو ڕۆژانە وا

ئێستە هەموو ڕۆژێ ئەڵێین بریا هەتاکوو سەر دەمان

یاسای سروشت وایە عەزیز هەر ساز ئەکات و تێک ئەدا

تا سەر نیە ئەو سەردەمەی وا دەم دەچێ بۆ سەر دەمان

داخێ عەجەب ئاوێتەیە لە ئاخی ناخی سینەمدا

ئەشواتەوە هەر دەم ئەگەر ریشی رەشم ئاوی زەمان

دڵتەنگی لەم ڕۆژانەدا بۆتە هەوێنی شێعری من

بەستە و غەزەل بۆیە کزن پڕ بوونەتە باسی خەمان

خۆزگە کە سروەی خەندەیەک بشنێ لە کوێستانی دڵان

بڕوا لە ئاسمانی تەمەن هەوری رەشی پڕ ماتەمان


یووسف نەسروڵاهی 
1396/ 2/8

خاتوو سونبول . خۆشەویستم

خۆشەویستمخاتوو سونبول
وشەی ڕوتی خۆشەویستی
لەناو کراسی بووکێنیم دەشارمەوە
لە نێو قەدی ئاڵۆزاوی وشەی قینت
دەیخوازمەوە


خۆشەویستم ڕووخااا
دیواری هەڵفەرین
پسا دەماری دەنگەکان

هێندە دڵم
لە شاخ پڕە
باوەش دەگرم بە کێلگەکان


شەپۆل شەپۆل هێرش دەبم
بۆ ڕووخانی خەمەکانم
ماندوو ترم لە کڕێوە
کە دەیبینم
ناتەواوە لە شەوی تۆ
خەونەکانم

بسکەکانم هەڵدەپاچم
هێلانە‌ی دەستت بشێوێ
هێندە دەکەم داوا لە خوا
بێشکەی خاکم بۆ بنێرێ

بەسە چی تر
درۆکانت دامەچێنە
مەزرای دڵم
ڕاهاتووە لەگەڵ داوڵ

هەموو هەستم تێکەڵاوە
لەگەڵ دەستی بۆری کاوڵ

ژین ئەلێرە ڕاگرە
دادەبەزم
ڕێبوارێکم
لێوڕێژ لە ڕێ و
چونە حەزم
چونە حەزم

خاتوو سونبول

کەیوان محەمەدی " کارێز ژانی " شاعیری هەورامانی سەربەرز

کەیوان محەمەدی 

مۆژەی چەم

چی شیرین وینام به چەم ڕوخسارت
کەردم تەوافی شێوەی نازارت
چی وەش بێ بیا دێوانەی خاڵت
شێتی ڕومەتی شیرین جەماڵت
جه ناگاه شانات مۆژەی چەم به قەست
پێکات یانەی دڵ شۆخی دیۮه مەست
ساکه تۆ ئازیز برۆت کەمانەن
تیری کەمانت مۆژەی چەمانەن
ئاخۆم چن کەسێ چون منی فەقیر
کەردەنت هەدەف پێکانت به تیر؟
چن کەسێ چون من کەوتەن وه داوت
شێویان پەرێ زۆڵفی لەولاوت؟
کێ تەر هەن چون من تۆش جه خیاڵ بۆ
پەی وینای باڵات زندەگیش تاڵ بۆ؟
دڵت پێکانی جه بێ ڕەحمی وێت
مەعلومەن زەڕێ ئینساف نیەن پێت
وناڵینت کەرد یانەی دەرونم
جاریەن پەی پەی سەیلاوی هونم
دڵت کەردا جای عشقی مەجازی
کەی ئینسافەن تۆ من جیا بازی؟
بۆ پەی دەوای دڵ بۮیه پیلاره
کەم بۮە زەجری منی بێچاره
(کەیوان)چون تیری مۆژەی تۆش وەردەن
گیانی وێش فدای دیدەی تۆش کەردەن

 

کەیوان محەممەدی《کارێز ژانی》

 

https://t.me/joinchat/AAAAAEFbZso8hCm2bNvK6w

فەرید سەفاری " ڕاژین "، نەشمیلانەکەم

فەرید ڕاژین

ئازیزە نەشمیلانەکەم
ئەی هۆی کەنین و خەندەکەم
وەرە سەیری چاوم بکە
لە بوونی تۆ،چەند خاڵییه
وشک بوو لێوم هەمووی تەواو
بێجگە لە ماچی لێوی تۆ،
هەموو شتئ تام تاڵییە
تۆ ئەی کچئ،
وەکوو پەری
لە جوانیدا لە ئەو پەڕی،
دەنگی تەقەی پێڵاوەکەت
هەرچی کەسم
تۆ ڕەنگی چاوەکەت
ڕەشتر لە بەختەکەی منە
چە شرمنە
هات و چوونی ئێوارەکەم
بڕوانە ڕەنگە زەردەکەم
تۆخوا گوڵم
هەر تۆیی دەوای گشت دەردەکەم
ئازیزە نەشمیلانەکەم
کردت سەیری چاوم ئەتۆ
یەکجار بە گۆشەی چاوەکەت
گیرۆدە بووم بە داوی تۆ
بەخوا ئەسیر بووم من،ئەسیر
ئەسیری زۆڵفە خاوەکەت
تۆ ئەی کچئ
شێوەی مانگ زۆر لە تۆ دەچئ
زۆڵفی ڕەشت وەکوو شەوە و
چاوانیشت ئەستێرەیه
ڕاستە ڕویشتی تۆ لە لام
بەڵام گوڵم
ئەتۆ بکە سەیری دڵم
خەیاڵی تۆ هەر لێرەیە
مەستم دەکات،وەکوو مەیە
شلێرەیە،
باوش باوش دەڵێم غەزەڵ
هەناسەکەم
بۆ برژانگی تۆ ،تەڵ بە تەڵ
بەبئ تۆ،من لە بێخەوی
دەڵێم بۆ چاوت مەسنەوی
لە وێرانەی دڵی منا
هەرچی کەسم
ئەتۆ میوانی هەر شەوی،
ئازیزە نەشمیلانەکەم.

فەرید ـ ڕاژین

زامدار، ئەگەر مردم

(ئەگەرمردم)

زامدار

ئەگەر من مردم دڵم دەربێنە
ئەویش وەک جەستەم لەخاک مەچێنە

منەتی نیە گڵ دەیڕزێنێ
دونیا لەچەشنی کەسری دەهێنێ

گەر هێناتە دەر بینێرە شیشە
لەلای خۆتەوەی دانێ هەمیشە

دەم دەمێ لەپێش خۆتەوەی دانێ
توخوا پڕبەخۆی بالێت بڕوانێ

گەرلێیان پرسی و بە شێتیان زانی
وڵامیان دەوە زۆر بە نیانی

بڵێ جێگەی من ئالێرەدا بوو
ئەم پارچەگۆشتەم بۆ سەرپەنابوو

بڵێ چی نەکرد بە خاوەنی بۆم
من پێم نەزانی و سەرم کردە گۆم

زامدار
ڕێکەوت 2/گوڵان/2717

خاتوو سونبول، تۆران بەسە

[ تۆران بەسە ]

خاتوو سونبول

بەو دڵەی وا شێت وهارم تۆ بڵێ بریان بەسە
بەم دوو چاوی پڕ نەمم گیانە، بڵێ گریان بەسه

تا سەر و زولفەم کە ئاڵۆزە بە دەس تۆفانی خەم
بەو هەناسە کەس نەناسە تۆ بڵێ گیران بەسە

زەردە ڕەنگی هەنیەکەم، سووری نەما، سورمە تکا
لێوی ئاڵ و شیرنم تاڵ بوو، بەسە ناڵان بەسە

باخەکەی سینە، زەدەی دەستی خەزانە چاوەکەم
نۆبەهارم ئەی گوڵانی باخەکەم، زستان بەسە

تیر و تانەی ناحەزان جەرگ و دڵی گرتم نیشان
ئەی نیشانەی سەر بە خۆیی زێدەکەم قەیران بەسە

چەندە تاڵە بێ کەسی و بێ دەستەڵاتی لەم سەدە
ڕۆڵەکەی کوردی هەژار مردن بە بێ تاوان بەسە

تۆ وڵات و شارمی، من گیان فیداتم تا کو هەم
(سونبول)ی تۆ بێ وڵاتە، ڕووحەکەم تۆران بەسە

خاتوو سونبول

https://t.me/SairaniKurd

خۆزگە شێعرێک لە سالار بەرزنجی

خــۆزگـــە

سالار بەرزنجی

خۆزگـــــە ساتێ دڵ لەگـــەڵ تـۆ ڕا دەبوو
پاڵ بـــە پــاڵت چاوەڪانـــم شاد ئەبوو

گیـانـەکەم دڵ نـەرم و ئـارام پێشکـە شت
ئـەم جـارەی بـڕیـاری خـۆم دابـا دەبـوو

عیشقی خۆم بـۆ تـۆ بەیان کرد بایە گـوڵ
لێوی لـەعلی تـۆم مـاچێ کـردبـا دەبــوو

بــا هـەمـوو دوونـیـایـە زانـیـبـا کـە مـن
عەشقی تۆم تـا ناخی دڵ ئاشنا دەبـوو

ئـەو دەمـەی خـۆشـە چاوی چاوەکەم
گـەر بـمـرد بـایـەم دڵم یەک لا دەبوو

گـەر سـەری پەنجەم گوشیبای سێوەکەت
دەستی شێخ بوو بۆ باوەشێنی چادەبوو

زۆر دەتـرسێـم مەیلی تۆ نـایەت بـەڵام
خۆم لـە قاپی دەرکی تـۆ دا بـا دەبـوو

Salar Barznje
17-3-2017

حەزی پیوی ـ محەمەد ئەحمەدی ئازەر ـ هۆگر

📖 حــەزی پیـوی

هەگبەیەکم
شێعری ئەوین لە کۆڵ ناوەو
بەرەو مەکۆی خۆشەویستی
ڕێ دەپێومهۆگر
دێر دێری وشەکانم
بۆنی کاکۆڵی خاو دەدەن
تامی ماچی لێ دەچێژی
لەو وشەی دێتە سەر لێوم
تاسەباری
ئەو جێ ژوانگەم
لەئامێزی هەستم دیوی
بەڵام ئەو تامەی
ناچێژم
لە شەوگوردی حەزی پیوی

م ئـ " هۆگر"