کوتوپڕ شێعری سروە
گرووپی سروە 97/4/9
لەژێر چاودێری: مامۆستا قەلەندەر
کە یارم هات بە نازێکی پەچەی سەر کەزیەکەی لادا
بە ورشەی چاوی دەیفەرموو کە دڵداری لە ئارادا
بەژن ڕێک و بە ئەنگوست و لەپی دەستی کەمن دیتم
دڵم سووڕا لەسەر ڕانی، وەها هەودای تەشی بادا
#قەلەندەر
کە دەڕوانم لە بەژنی وەک حەیاتی
تەشی ڕێسێکە شیرن وەک نەباتی
ڕەشە هەودا بەچەشنی ماری کوبڕا
لەدەورەی کەمبەرەی ئەو یارە هاڵا
#شاهۆ_موکریانی
ڕێک و لووسە وەک تەشی دۆخی لەشی
ورشە داوێ، چاوی ڕەش، کوڵمی گەشی
کەزیەکەی هەودای دڵی من بادەدا
دایدەپۆشێ شەنگە بەژنی بێ خەشی
#خورۆش
فەلەک جارێ، بە کەیفی من تەشی بادە
بە هەودای تازە ڕێسراوت، خەمم ڕادە
دەجۆڵێ ماڕزی گەردوون، ئەتۆش ببڕە
بە بەژنی یارەکەی شۆخم، جلی سادە
#خۆشناو
بە تەشی خەیاڵ، مەودا بە مەودا
بامداوە سینەی هەودا بە هەودا
یاری بەژن ڕێک دڵی شکاندم
ئێستا بە کام دڵ بچم بۆ سەودا؟
#جەعفەر_حەسەنزادە
هەودای دەسی یار، دڵی بە ژانە
تەشی دەسووڕێ و گەڕی گرانە
خوریەکەی دڵی پشکێندراوم
دراوە لەشەی ئەو بێ ویژدانە
#دەستەوا
تەشی شێعری من،هەودای زولفی یار
هەتا درەنگان ببوون بەرەنگار
هەرچەندی ڕستم، دراوە لە شە
یاری بێ وەفا نەبوو بە دڵدار..
#جعفر-حەسەنزادە
تەشێی بە دەستی شیرین بادرێ
شیرینەو تاڵی لە خۆی ناگرێ
هەودای ئەوینە کەوتۆتە سەری
گێژەوەی گەردوون پێی لانابرێ
#مەلاغەفوور_کەسنەزانی
#ژاکاو
بە ئەشقی تەشی شیڕینی یارم
ئێستاش شوانکارەی هەواری پارم
لێم گلێرە بوو، گوڵۆڵەی بەختم
هێن ئاڵۆز بووە،وەک ژینی شارم
#کامیل_یاغیانی
چەشنی تەشی بادە سەری هەودا
بەژنت مەدە بەر کایەیی سەودا
سووتاوە سەری یارێ لە بازار
بەستێنی دڵ و دیدەیە مەودا
#شەوین_شنۆ
تەشی ڕێسی لە مێژوو بۆتە ئەفسانە
دەیان ساڵ تێپەڕیوەو چۆتە هەنبانە
ئەمن هەودای خەیاڵاتی ئەوینی ئەو لەسەرما ماوە هەر مەستانە مەستانە
#ڕێبوار
بە باڵای تۆ دەرێسێ ژینی پڕتاسەم بەبێ هەودا
کە لەوچەرخە نیە مانم، ئەمانم دە دڵم فەوتا
نەما سەبرو قەرارێکم، تەشی ژینم لەگەڕ وەستا
دڵم مۆتەی خەیاڵی ئەو بە عەشق و خەم دەکا سەودا
#سۆران_بۆکان
لە ژێر تریفەی مانگە شەو
بە هەودای خۆشەویستیم
بۆت دەڕێسم بە
تەشی دڵ
لە بەری کە یاری شیرن چۆخەی ئەوین
چونکە بەژنت گەلێک جوانە
دەسا تۆیش دڵدارەکەم
بە مەستی چاو بمدوێنە
و بمکە بە بووکێکی زێڕین
#کازیوە_س_م
تەشی ڕێسی وەکو یارم نەدیوە
بەهەودای خۆشەویستی چی چنیوە
بەبەژنی من ئەوین وخۆشەویستی
بەباڵای خۆی وەفاداری ڕسیوە
#تەها_دەریا
شێعر لە دوای وەفایی بۆ تەشی ڕێس حەرامە
یارم تەشێ دەڕێسێ فکرێکی خاو و خامه
کەسێ تەشی نەدیبێ و نەزانێ چۆن بادەدرێ
هەڵدان بە بەژن و هەودای، بێ تامە زۆر بێ تامە
#هەڵگورد_پەسوێ
ئارەزووم بوو تەشی ڕێسەی وەفایی ببینم
بزانم شیرنی وی جوانه،یان یاری شیرینم
بەژن شووشه و به هەودای دڵ دەکا نازێ
هەتا نەیکەم له لێوی ماچ، ڕەبی مەرگی نەبینم
#شێرکۆجاویدفەر
نەماباوی تەشی شیرین ,هەمووی ڕویی بەدەم بادا
وەهاکەم بوونەیاری جوان,وەکی دەرزی لەنێوکادا
نەبەژنی جوان وڕێک وپێک,نەیاری بەوەفام ماوە
بەهەودای زولفی پەخشانی,سەرم دانالەسەودادا
#فەڕەنگ
پێداچوونەوە سەلاح کوردی