زامدار، هەر دەڕۆم
هەر دەڕۆم
هێندە بێزارم لە ژینی ئەم وڵاتە، هەردەڕۆم
دڵپڕم لەم تەخت و بەخت و دەسسەڵاتە هەردەڕۆم
بۆ نەڕۆم من هەرکە زیندان و شەوم نەبڕێتەوە
خۆ سەبر نەیدا سەبووری،بێ نەجاتە هەردەڕۆم
عەدڵ و یاسا، ژین و دینم هێند سەرەوقوون دیتووە
تا دەڵێن ئەم حوکمە مەحکوومی قەپاتە هەردەڕۆم
کێ لە زێدو ئاوو خاکی خۆی دەسی هەڵ گرتووە
من کە ڕۆح و گیانمە،! ڕووناکی قاتە هەردەڕۆم
یەک تروسکەم من لەبۆ سەنگم لە جێگەم بەسسە بەس
دیارە کەم سەنگیم لەتاریکیم خەڵاتە هەردەڕۆم
کوێری چەشنی یەک نەخۆشی وای سیرایەت کردوە
هیچ نەبینێ هەرچی حاڵی لەم حەیاتە هەردەڕۆم
دڵ کە جاران هەروەکو کانگای وەفا ناسناوی بوو
ئێستە ماتە، چەشنی تاتە، بێ حەیاتە هەردەڕۆم
خۆشەویستی،خواپەرستی،ئەی مرۆڤ دۆستی لەکوێن؟
لێرە گشتی بەرژەوەندی مادیاتە هەردەڕۆم
کوێنەکەی هێند گەورەیە پاکی وڵاتی کردە شەو
تا ئەسەر مابێ لەسەر ئەم خاکە ماتە هەردەڕۆم
ئێرە ئێستا بۆتە دورگەی دوورەدەستی لێڕەوار
زاتی من ناسازگارە لەم وڵاتە هەردەڕۆم.
زامدار