ناوم : سەردار سەجادی ، نازناوم : سەردار سنە سەردار سەجادی

لە رۆژی بیستەمی مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1365 لە دێی بزڵانە سەر بە شاری سنە لە دایک بووم .

پێم وایە ئەو کاتە لە ترسی بۆمبارانی سەدام خەڵکی سنە شاریان بە جێ هێشتبوو و روویان لە شاخ و دێیەکان کردبوو.
لە ماڵی باوکم لە گەڕەکی شەریف ئاوا گەورە بووم و ئێستەیش دنیشتووی هەمان ماڵ لە هەمان گەڕەکم. سەردار سنە ، سەردار سەجادی
هەتا کارشناسیم خوێندووە و لە رشتەێ مترجمی زوان انگلیسی زانکۆێ هەمەدان تەواو بووم.
هۆگری شێعری کوردیم و شێعری زۆربەی شاعیرانی سەردەم دەخوێنمەوە .


نمونەی شێعر


 

بانگم بکەن سانتیاگۆ،

لە نێو دەریای عەشقەوە
قولاپی من
کچە چاوڕەشە کوردێک
گرتیە دەست و
هەتا نادیارترین شوێنی
دەریای برد


دەستم سەد جار بوو بە برین
پشتم چەما ،
ئەژنوەکانم هێزی نەما
دەستم لە عەشقی بەر نەدا
هەتا بە دەستم نەهێنا

ئەو ڕاوەی من
زۆر گەورە بوو
لە گەمیی باوەشمدا جێ نەبووەوە
ویستم بیهێنمە کەنار
هەڵیاندڕی
لەت لەتیان کرد
بێجگە لە پەنجەکانی
هەر هەموو جەستەیان برد

زۆر زۆر ماندووم
کۆنە ڕاوچیم و
لە سووچی کەوێڵە ساردەکەی
ئەم کەنارە
ناهۆمید
گیان دەدەم.

سەردار سنە

https://telegram.me/awinidll


 

شێعرەڪانم گشتے بۆ تۆ
وشەوشە و پیت بە پیتے
عاجز مەبە ڪە عالەمێ
بێ بەش دەڪەم لە هەستے خۆم
خۆت باش ئەزانے باوانم
بۆخۆم و شێعرم
هەر ئەتۆم

سەردار سنە