ژیان و شێعری : ئەبووبەکر کرمانی ناسراو بە : بەرزەفڕ
نازناو :بەرزەفڕ
لە دایکبوی ساڵی 1352
خەڵکی گوندی خێراباد سەر بە شاری مەریوان .
نموونە شێعری بەرزەفڕ
⤵⤵⤵⤵⤵
خۆشەویستم خۆزگە دەخۆم بەو سەردەمەی کەمنداڵ بوین
وەک کەوباڕی بێچوەکەوی
مل بەخاڵ بوین
خۆزگەدەخۆم بەوسەردەمەی لەگەڵت دا یاریم دەکرد
لەکۆڵانان خۆڵەپۆتو لەنێو
ماڵان هاریم دەکرد
خۆزگە دەخۆم بەوسەردەمەی جێژوانمان لاماڵان بو
جێگای چینەی مریشکە کان و
گەمەکردن مناڵان بو
خۆزگە دەخۆم بەوسەردەمەی تۆ بە گریان من پێکەنین
بەوکاتانەی کەدەخەوتین بەبێ دۆشەک بەبێ سەرین
تۆ گەورەبویت من گەورە بوم ئیترنەما یاری و گەمە
ئەمجار سەرەی عاشق بوون و
دەردو خەمە
ئای چەن خۆش بوو بۆ یەکەم جار کەپێم وتی حەزم لێتە
وتت لاچۆ هێشتا لاوی تۆلە کوێتە
گەورەتربوین حەزە کانمت هەمو تاسان
بووم بە مۆمێک گا دەسوتام گا هەراسان
بووم بە کۆیلەی چیرۆکێکی لێک دابڕان
هەتامردن هەرخولیاتم بۆت دە گەڕێم گەڕان گەڕان
بەرزەفڕ
بەفرانباری 1393
😔 ئەوینی بێ بنەما 😔
لەدرێژ ترین و تاریکترین شەوی ساڵا
لەنێو دێمەنی قوڵایی خەیاڵا
باسکم لەبان سەرینە کەم ..
لەبەر مۆمێک هەڵگێرساوا
ئەبڵەق دەبم ماق دەڕوانم بە یادێکی نەنوسراوا
مەلی ڕۆحم دێت و دەڕوا دێتە یادم هێورهێور.
ئەو گەڵاڵەی بنیادمان نا بۆ عەشقێکی زۆر چڕوپڕ
دێتە یادم ئەو پەیمانەی کە بەخوێنم بۆتم نوسی،
بەڵێنم دا تاکۆتایی لە گەڵت بم بەدروسی.
دێتە یادم بنیاد نان و داڕوخانی!!!
لەبنچینەی تا بنمیچ و دیوەخانی
بێزار دەبم لەڕابوردو،لەو یادانەی تۆمار کراوم
لەو هەستانەی بریندارو
بەند کراوم
بێزار دەبم لەو هێمایەی ڕوی دیواری ڕوو بە نیگام
کە نوسیبوم خۆشەویستی بێ سنورە دێیتەوە لام
بێزاردە بم لەو تێنوسەی کە چیرۆکی عەشقمی تیایە
لەوقەڵەمەی کە جەوهەری خوێنی سوری دڵمی تیایە
بێزار دەبم لەو تەمەنەی کە بۆ عەشق گوزەرا ڕۆ ی
لەو ساتانەی تەنیا جارێک پڕبە دڵم نەموت ئۆخەی
بێزار دەبم لە بیستنی وشەی ئەوین
لە ئەساس و بنیادنانی خۆشەویستیی و لێک بڕانی مەم و زین
بێزاردەبم ،بێزار.....بێزار...بێزار
کەچۆن کەوتمە سەر شەپۆلی
پڕلە دەردو خەم و ژوار
(((بەرزەفڕ)))
1ی بەفرانباری2715 کوردی1ی 10ی1394
15ی ڕەبیعول ئەوەڵی1437
21ی دێسامبری 2015