مەحموود حوسێن زادە ، ئاوارە موکریانی

بەرواری پازدەی سەرماوەزی ساڵی ۱۳٦۷ ی کۆچی هەتاوی لە دایکبووی شاریی مەهابادە .
ناسناوی شێعری بەڕێزیان " ئاوارە موکریانی " یە .
لە ساڵی ۱۳۸۳ بەولاوە هۆگری شێعر و ئەدەبی کوردیی بووە و بەرهەمەکانی لە گۆڤاری سروە و سیروان بڵاو کراوە . شێوازی ئەدەبی ناوبراو شێعری نوێ و سپی یە . ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی شاری مەهابادە و بە هیوایە تا ساڵێکی تر یەکەم بەرهەمی شێعر پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکا .
نموونەی شێعر
" سنوور"
دەترسم،
مەرگم بیانوویەک بێ
بۆ قژی ڕووت و
سەمای دەستەکانت،
خەزانی ڕووت،
بە کێلم دا ببارێ،
بمکەی بە زەرد دەست ترین
شاعیری نیشتمان،
دەترسم،
هەناسەکانم بچنەوە،
تۆ لێوت لە هەناسەکانم بچنەوە،
تامەرگم بەریوانی خەزان و داڕمانت بێ،
لێم گەڕێ ئەمشەو،
لە خەیاڵتا بژیم،
با هێندەی نیشتمان بێ خاوەن نەمرم،
دەترسم،
لە بیرەوەری باڵندەکانا،
تەنیا ئێوارەیەکی پاییز بم،
لە دوا هەناسەکانی هەتاوا
بکووژێمەوە،
لێم گەڕێ ئەمشەو،
میوانی چاوانت بم،
بەڵام گیانە،
تەنیا و تەنیا،
بڕوانه باڵای نیشنمان،
گوڵم
لە سنووری شەیتانا
بمنێژە و
بەخواش بڵێ،
شاعیری وڵاتی سنوورەکان،
سنووری بەزاندووە،
مەحموود حوسێن زادە "ئاوارە"
ناڕەواتر لە مەرگم
پیشەی خوێڕی سنوورێکە
بەدەمارم دا دەڕوا،
دەست بە هەناسەکانت بگرە ڕۆڵە،
جۆگەلێکی لیتاوی بەبەرامی شاخ پێناکەنێ،
لەمێژە مێژووت عەقڵی لێناڕوێ،
شەقامەکانت بگەنە خواش،
تەنیا دەتوانی بلوورێنی،
بەسەر حەیای تکاوی چاوانتدا
دایخە
سەرت لەچۆکتا دەژی،
من لەمێژە لەپشت ملی پێکەنینی بەیانیتم داوە،
پێڵاوەکانت ڕووحم دەشێلن
نەزان
هەرمانترم لەو ڕووحەی تێت دا دەژی،
تەژی لەترسی،
لە ئاوێنەش بپرسی،
ڕەش ژیاوی
مەحمود حوسێن زادە
ئاوارە