بۆ باوکی خۆشەویستم..
پەژار شەریفی

هیچ کات نەبوو،ئێواره بێ و
چواردەورم ڕەش دابگیرسێ،
ژان وبروسکەکانی ڕۆژ،
هاواری باوکم نەبیسێ...

چۆن پێکەنم, کاتێ ئەمدی،
کۆڵان به کۆڵانی دەستت
بزەی پێکەنینیان نەدی
خەیاڵی ژاکاوی هەستت...

ئەو ئارەقەی لە چاوانت
بەسەر نانی شەرەف ئەتکێ,
سەدان ڕۆحی مەسیح ئاسا,
بە جەستەی ماندوویت ئەلکێ...

دڵنیا به یاسای دنیا
تێک ئەشکێنم، تێک ئەشکێنم,
ئەو بەهەشتەی بۆ دایک بوو
بۆ ژێر، هەنگاوی، تۆش دێنم...

پەژار شەریفی

👇👇👇👇👇
https://telegram.me/Pjhar