چیا مەحموود نژاد " مامە خەمە " شاعیری لاوی بۆکان

بەشەو ژیاوم
بەشەو شێعرم نووسیوە
تەنیا کۆچی دواییم ڕەنگە ڕۆژ بێت
گەرچی لەلای من هەر شەوە ،نازانم خۆچاوم بەسراوە
ڕێکەوتی 1/10/2686لەشاری بۆکان لەدایک بووم
ناوم چیا مەحمودنژاد ناسراو بە مامەخەمە
https://t.me/joinchat/AAAAAEINAM6IA8VwCIy8bA
نموونەی شێعر
پاڵ مەمەدەوە بەشانمەوە
من زۆر لە تۆ ماندووترم
ٸێمە قەت قەت بۆیەک نابین
بۆیە گیانە ساردوو سڕم
من نەدەروێشی خانەقام
نە سەیدی دەستوو خەت فریو
جووانی عەشق هەر ٸەوەیە
نەگەین بەیەک ،بگەین بە نیو
مێشکم خراوەتە حەبس
دڵ بۆتە خاوەن دەسەڵات
دەنا مێشک کاری کردبا
یانی ٸاوام بەسەر دەهات؟
سەد جاری کووت مامە مەڕۆ
عەشق هەمووی بۆتە درۆ
دڵم هێندە بێ حەیا بوو
بەزۆری خستمیە داوی تۆ
مامەخەمە
https://t.me/joinchat/AAAAAEINAM6IA8VwCIy8bA
شەوانە شەو شەوێک خەو دێتە چاوم
هەمیشە غەرقە کەشتی من لە ٸاوم
وەرە ماڵت نەشێوێ ساڵی نوێ هات
بەماچێک بیکە پیرۆز تاکوو ماوم
دەڵێی فێر نیم بژیم ٸاوا بە تەنیا
لەشم گیراوە نازانی چ خاوم
ٸەوە دەستی شەوو دامانی لێوت
هەرام لێکە شەوم ،مووحتاجی تاوم
وەکوو کەبکێ ٸەگەر چی دژ بە ڕاوم
ببە ڕاوچیم بە باوش دانێ داوم
ٸەوەندە پڕ بەدڵ بمگرە لە ٸامێز
بۆ دوای مەرگیش لەبۆنی تۆ گووڵاوم
مامەخەمە