[ تۆران بەسە ]

خاتوو سونبول

بەو دڵەی وا شێت وهارم تۆ بڵێ بریان بەسە
بەم دوو چاوی پڕ نەمم گیانە، بڵێ گریان بەسه

تا سەر و زولفەم کە ئاڵۆزە بە دەس تۆفانی خەم
بەو هەناسە کەس نەناسە تۆ بڵێ گیران بەسە

زەردە ڕەنگی هەنیەکەم، سووری نەما، سورمە تکا
لێوی ئاڵ و شیرنم تاڵ بوو، بەسە ناڵان بەسە

باخەکەی سینە، زەدەی دەستی خەزانە چاوەکەم
نۆبەهارم ئەی گوڵانی باخەکەم، زستان بەسە

تیر و تانەی ناحەزان جەرگ و دڵی گرتم نیشان
ئەی نیشانەی سەر بە خۆیی زێدەکەم قەیران بەسە

چەندە تاڵە بێ کەسی و بێ دەستەڵاتی لەم سەدە
ڕۆڵەکەی کوردی هەژار مردن بە بێ تاوان بەسە

تۆ وڵات و شارمی، من گیان فیداتم تا کو هەم
(سونبول)ی تۆ بێ وڵاتە، ڕووحەکەم تۆران بەسە

خاتوو سونبول

https://t.me/SairaniKurd