خاتوو سونبول . خۆشەویستم

وشەی ڕوتی خۆشەویستی
لەناو کراسی بووکێنیم دەشارمەوە
لە نێو قەدی ئاڵۆزاوی وشەی قینت
دەیخوازمەوە
خۆشەویستم ڕووخااا
دیواری هەڵفەرین
پسا دەماری دەنگەکان
هێندە دڵم
لە شاخ پڕە
باوەش دەگرم بە کێلگەکان
شەپۆل شەپۆل هێرش دەبم
بۆ ڕووخانی خەمەکانم
ماندوو ترم لە کڕێوە
کە دەیبینم
ناتەواوە لە شەوی تۆ
خەونەکانم
بسکەکانم هەڵدەپاچم
هێلانەی دەستت بشێوێ
هێندە دەکەم داوا لە خوا
بێشکەی خاکم بۆ بنێرێ
بەسە چی تر
درۆکانت دامەچێنە
مەزرای دڵم
ڕاهاتووە لەگەڵ داوڵ
هەموو هەستم تێکەڵاوە
لەگەڵ دەستی بۆری کاوڵ
ژین ئەلێرە ڕاگرە
دادەبەزم
ڕێبوارێکم
لێوڕێژ لە ڕێ و
چونە حەزم
چونە حەزم
خاتوو سونبول