فەرید سەفاری " ڕاژین "، نەشمیلانەکەم
ئازیزە نەشمیلانەکەم
ئەی هۆی کەنین و خەندەکەم
وەرە سەیری چاوم بکە
لە بوونی تۆ،چەند خاڵییه
وشک بوو لێوم هەمووی تەواو
بێجگە لە ماچی لێوی تۆ،
هەموو شتئ تام تاڵییە
تۆ ئەی کچئ،
وەکوو پەری
لە جوانیدا لە ئەو پەڕی،
دەنگی تەقەی پێڵاوەکەت
هەرچی کەسم
تۆ ڕەنگی چاوەکەت
ڕەشتر لە بەختەکەی منە
چە شرمنە
هات و چوونی ئێوارەکەم
بڕوانە ڕەنگە زەردەکەم
تۆخوا گوڵم
هەر تۆیی دەوای گشت دەردەکەم
ئازیزە نەشمیلانەکەم
کردت سەیری چاوم ئەتۆ
یەکجار بە گۆشەی چاوەکەت
گیرۆدە بووم بە داوی تۆ
بەخوا ئەسیر بووم من،ئەسیر
ئەسیری زۆڵفە خاوەکەت
تۆ ئەی کچئ
شێوەی مانگ زۆر لە تۆ دەچئ
زۆڵفی ڕەشت وەکوو شەوە و
چاوانیشت ئەستێرەیه
ڕاستە ڕویشتی تۆ لە لام
بەڵام گوڵم
ئەتۆ بکە سەیری دڵم
خەیاڵی تۆ هەر لێرەیە
مەستم دەکات،وەکوو مەیە
شلێرەیە،
باوش باوش دەڵێم غەزەڵ
هەناسەکەم
بۆ برژانگی تۆ ،تەڵ بە تەڵ
بەبئ تۆ،من لە بێخەوی
دەڵێم بۆ چاوت مەسنەوی
لە وێرانەی دڵی منا
هەرچی کەسم
ئەتۆ میوانی هەر شەوی،
ئازیزە نەشمیلانەکەم.
✍ فەرید ـ ڕاژین✍