فەرید سەفاری "ڕاژین". ئازیزەکەم

ئازیزەکەم،فەرید.ڕاژین
بەجێگەی شێعر
ژوورەکەم،بۆنی خەیاڵتی گرتووە،
کە ڕویشتی
شێعرەکانم،چەپک چەپک ژاکان،
ئیدی شەوانە
بەجێگەی غەزەڵ
سەردەنێمە باوشی ئەسرین و
بەجێگەی مەسنەوی
بە لایەلایەی بیرەوەریەکانت دەخەوم ،
بەیانیش ڕادەچەڵەکم بە دەنگی
بەیانی باشی خەمەوە
ئێستا
سئ هاوڕێ گیانی بەگیانی من
بیرەوەریەکانت و خەم و ئەسرینن.

فەرید ـ ڕاژین

فەرید سەفاری " ڕاژین "، نەشمیلانەکەم

فەرید ڕاژین

ئازیزە نەشمیلانەکەم
ئەی هۆی کەنین و خەندەکەم
وەرە سەیری چاوم بکە
لە بوونی تۆ،چەند خاڵییه
وشک بوو لێوم هەمووی تەواو
بێجگە لە ماچی لێوی تۆ،
هەموو شتئ تام تاڵییە
تۆ ئەی کچئ،
وەکوو پەری
لە جوانیدا لە ئەو پەڕی،
دەنگی تەقەی پێڵاوەکەت
هەرچی کەسم
تۆ ڕەنگی چاوەکەت
ڕەشتر لە بەختەکەی منە
چە شرمنە
هات و چوونی ئێوارەکەم
بڕوانە ڕەنگە زەردەکەم
تۆخوا گوڵم
هەر تۆیی دەوای گشت دەردەکەم
ئازیزە نەشمیلانەکەم
کردت سەیری چاوم ئەتۆ
یەکجار بە گۆشەی چاوەکەت
گیرۆدە بووم بە داوی تۆ
بەخوا ئەسیر بووم من،ئەسیر
ئەسیری زۆڵفە خاوەکەت
تۆ ئەی کچئ
شێوەی مانگ زۆر لە تۆ دەچئ
زۆڵفی ڕەشت وەکوو شەوە و
چاوانیشت ئەستێرەیه
ڕاستە ڕویشتی تۆ لە لام
بەڵام گوڵم
ئەتۆ بکە سەیری دڵم
خەیاڵی تۆ هەر لێرەیە
مەستم دەکات،وەکوو مەیە
شلێرەیە،
باوش باوش دەڵێم غەزەڵ
هەناسەکەم
بۆ برژانگی تۆ ،تەڵ بە تەڵ
بەبئ تۆ،من لە بێخەوی
دەڵێم بۆ چاوت مەسنەوی
لە وێرانەی دڵی منا
هەرچی کەسم
ئەتۆ میوانی هەر شەوی،
ئازیزە نەشمیلانەکەم.

فەرید ـ ڕاژین

کیژی کورد ـ فەرید ڕاژین

(کیژی کورد)

ئەی کیژە کوردەکەی خواوەندی جوانی،،،
ئەتۆ بەفری سپی،سەر کێوەکانی،،،

ئەمن یادت،لە نێو دڵما دەنێژم،،،
دەکەم وەسفت،هەموو ڕۆژ کاتی نوێژم،،،

فەرید ڕاژین

بەڵێنیم داوە تا نێو خاکی گۆڕم،،،
بەرەو ڕووی بەژنی تۆ،قیبلە دەگۆڕم،،،

بەبئ ڕووی قامەتت،قامەت بەتاڵە،،،
نەبینم ڕۆژئ چاوت،ژین مەحاڵە،،،

دووچاوی تۆ،مەکۆی ئەشق و ئەوینن،،،
چرای ڕووناکی شەوتارێنی ژینن،،،

ئەتۆ لێم ون مەکە،ئەو چاوە جوانە،،،
بەچاوانت قەسەم دینم بەوانە،،،

بەخونچەی لێوەکەت،گەر بێنی ناوم،،،
بزانە وشک ئەبئ،ڕووباری چاوم،،،

خەفەت،فرمێسک و گریان کۆ دەکاتەو،،،
ئەوانیشە لە گەڵ خوەیدا دەباتەو ،،،

فەرید ـ ڕاژین

فەرید سەفاری "ڕاژین" شاعیری لاوی سنەی قارەمان

بەناوی خوای دلۆڤان 
ئەمن فەرید سەفاریم ، ساڵی 1357 هەتاوی کە گەڕەکی شەریف ئاوای شاری سنە هاتوومەتە دونیا،تا دیپلۆمی ئەدەبیاتم خوێندووە، فەرید سەفاری
کە منداڵ بووم لە ماڵەوە شێعرەکانی ماموستا هێمن یان دەخوێندەوە و منیش ئەلاقەم بە شێعر پەیدا کرد،و دوایی خۆم شێعرەکانی ماموستا شەریف کە ئەوکات قاچ بوو دەمخوێند و زۆرم پئ خۆش بوو،پاش ئەو زۆر حەزم لە شێعرەکانی ماموستاجەلال مەڵەکشا بوو،
دواتر لە گەڵ هاوڕێکم شێعری گۆرانیمان دەگوت،کە هەمووی لە لای ئەو هاوڕێمە بە نووسین هەیە،
ساڵی 83هەتاوی بووم بە ئەندامی دامەزراوەی کلتووری،ئەدەبی شاهۆ،
ئەو ساڵە لە گەڵ خاتوونێک کە لە بەشی ئەدەبی دامەزراوە دا چالاکی دەکرد و شێعری دەگووت ئاشنا بووم،
ئەو ئاشنایە بوو بە هۆی ئەوە کە بە شێوەی جدی درێژە بە شێعر وتن بکەم،و ساڵی 87لە گەڵ ئەو خاتوونە ژیانی هاوبەشمان پێکهێنا،
تا ئێستا دوو جار بە هۆی چاکی مەدەنی ،لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە لە ساڵەکانی 84و87دەسبەسەر کراوم،کە جاری دووهەم بە داخەوە دووای زەماوەندەکەم بوو.

درێژەی⤵بابەت ، لە ادامە مطلب بخوێنەوە

ادامه نوشته