مامۆستا قەلەندەر ، ڕەسووڵ خزری ، شاعیری خۆشەویستی شاری سەردەشت
لە ساڵی 1336 هە تاوی لە دێی جانداران سە ر بە ناوچە ی مەهاباد
چاوم بە دونیا هە ڵێناوە و بە کە ش و هە وای کوێستانە کانی ئە و گوندە و لە ناو کیاو گژ و مە ندۆک جاڕ و کە نگر و ڕێواس و لووشە و دۆرێ و کارگ و کوڕادە و کە ما و هە ڵز و بیزا و شنگ و پنگ و کووزە ڵە ۆ لە ژێر سێبەری دارە کانی بەڕوو و مازوین و شە کین و هێڵوین و دارە بەن و بادام و بە بۆنی بێژان و بە یبوون و وە نە و شە و شە و بۆ و نێر گز و گیا خاوو
هەزاران تیرە ی تریش هاوڕێ لە گەڵ ئاوە کانی سە رچاوە و جۆگە و جۆبار و بە فراوی کوێستانە کان
لە باوە شی دایکێکی دڵسۆز و باوکیکی ماندوو نە ناس و تێکۆشەر دا پە روە ردە بووم هەر لە تە مە نی یە ک ساڵە م دا باوکم بارگە و بنە ی پێچاوە تە وە و گەڕاوە تەوە گوندی باب و باپیری خۆی ( زێــوە ) سە ر بە ناوچە ی سە ردەشت و خەریکی کشت ۆ کاڵ و با غداری بوە زێوە ش کە بە زار تاریفی تە واو ناکرێ ئە وە ندە پڕ دار و درە خت و میوە جات بوو لە وێش ژیانێکی نوێ و لە نێو ئاوو هە وایە کی تازە دا دەستم بە ژیان کردوە بە هۆی ئە وە ی کە باوکم لە دە ورانی قازی محە ممەدی پێشەوا دا سە وادی خوێندن و نووسینە وەی هە بوە وزۆڕبە ی کتێبە گە ورەکانی فارسی ئە و زە مان وە ک گۆڵستان و بووستانی زانیوە و قوڕئانی پیرۆزیشی خە تم کردوە
هەر لە تە مەنی چوار وپینج ساڵیدا لە لای خۆی منی هێناوەتە ژێر خوێندن لە ساڵی 1342 ی هەتاوی لە گوندە کە مان قوتابخانەی دەوڵە تی دامە زرا و ماموستایەک بە ناوی حسن فتوحی لە شاری مە هابادە وە هات و دەستمان کرد بە خوێندن من و دوو کوڕی دیکە چونکە هێندێک سەوادمان هەبوو ئیمتیحانێکی ورودی لێ وە رگرتین و لە پۆلی دووهە م دامە زراین قوتابیە کانی دیکەش لە پۆلی یە کەم
تا پۆلی شەشی سەرە تایی لە زێوە
دە رسم خوێند ساڵی1349 دووبارە باوکم ماڵی پێچایە وە و ها تە شاری سەردەشت و دەستی کرد بە کاری بەننایی و دوایی دووکانداری
لە پۆلی یازدە ئە و کات ڕاهنمایی نە بوو چوومە نە غەدە و دەورانی تەربیەت موعەللیمم لە ساڵی 54 و56 لە دانیشسەرای ئە و شارە تەواو کرد و لە هەمهەمەی شۆڕشی گەلانی ئیران دا چوومە
سەربازی و شەش مانگ دەورانی سپادانشیم 1357 لە شاری سەراب تەواو کرد و هاتمە وە سەر دەشت و چەند ساڵێک لە گوندەکان ماموستابووم دوایی لە ناو شار معاون و ڕەییس مەدرەسە بووم
ساڵێ 1382 کاری ماموستایی و بەڕێوە بەری و قوتابخانەم بە جێ هێشت وماڵاواییم لێ کرد
ساڵی 1352 دەستم بە شێعر نووسین کردوە لە کتێبە کانی ماموستاهەژار و هێمن ئاڵوودەی
شیعر بووم
ساڵی1355 هاوسەر گیرم کردوە
ساڵی 1361 دووبارە هاوسەرگیریم کرد بە قەولی کورد دە ڵێ ئێستا سەحەبی چوار چاوانم
حاسڵێ ئە و زەواجانە 9 کوڕ و2 کچن 3 کوڕم لە دەرە وەی وڵاتن ئەوانی تر لە ناو شاری سەردەشتن
ڕۆژانە بەنووسینی شێعر و خوێندنە وەی شێعری شاعیران تێپەڕ دە کەم
ناوم : ڕەسووڵ خضری
نازناوم : قەلەندەرە
چەند شێعر لە مامۆستا قەلەندەر
دەم بەدەم
دڵ لە دەستی بێ وەفاییت هەر دەنـاڵێ دەم بەدەم
بەم تەزوو سارد و سڕەی خۆی ڕام دەماڵێ دەم بەدەم
تا بەکەی شەو هـەربـە یادت دەست لە ئەژنۆ بـم ئــەمن
هــەر بەدەم با هەڵ دەسووڕێم ؛ بای شەماڵێ دەم بەدەم
دەفتەری شێعـری شـەوانم یادەکانی تۆ دەڵـێـن
وا بە جارێک ئاسەوار ، نەی ما بە ساڵێ دەم بەدەم
من کە بۆنم لێ دەکرد لەوپـەرچەم و ئـەگریجەیە
هەر دەسوتـا دڵ بە بۆنی ڕوو بە خاڵێ دەم بەدەم
تابـەکەی ئـەسرین بـڕێژم تۆلـەدوور و من لـە دوور
بــارە کەم قوڕس و گرانە ، هەڵ دەماڵێ دەم بە دەم
تیــری عــەشـقــی دڵبەری دڵ ڕەق بـە جارێ خستمـی
هـاکـە کـەو تـم مــن بـەلادا چوومە چاڵێ دەم بەدەم
تـا " قەلەندەر" دڵ بە سۆ بێت وا بــە تـاسە و مەیلەوە
"ڪوردی" دەی تۆش هەستە ئازا هەربۆ ڪاڵێ دەم بە دەم
تــا چـرای چاوم هــەنووکە شـەوق و شۆقێکی هـەیە
سەر دە لەو خزمەت گوزارەت هە ر لـەماڵێ دەم بـەدم
قەلەندەر
لینکی کاناڵ
@sardashtghalandar
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چۆن دەرۆم
تا لەو لوعابەی لێوی لەعلی تۆ نەچێژم چۆن دەڕۆم
من تاکو چاوی تەم لەسەر بۆ تۆ نەڕێژم چۆن دەڕۆم
گەر جووتە لیمۆکەت خەڵاتی ئەمنی ئاواڕەت بکەی
تا خۆم لەسایەی زوڵفی پەخشانت نەنێژم چۆن دەڕۆم
نابێ بە دەرمان هیچ دەوایەک چارە سازی قەت نەبوو
ئەمجـارە تا سەرتاسەری خەم دانەبێژم چۆن دەڕۆم
ڪەپرێ لە زەنوێرێ بەبیری خۆشەویستی ، هەڵدەدەم
تا پڕ بەکوێستانی دڵت ، حەیران نەبێژم چۆن دەڕۆم
وا من کەتێم بەربوو گڕی ئاوری ئەوینی تۆ گوڵم
ئـەنگوتکی قەلبی خۆم لەسەر سکڵی نەپێژم چۆن دەڕۆم
ئەی سەر چڵـی گوڵ پەلڪە شێتم من لە تــاوت نازەنین
گێژی ئەوینی تۆم نەزانم چەندەگێژم چۆن دەڕۆم
تۆسقاڵـە زەڕڕێک ڕەحمی تۆم هەر قەت نەدی شیرینەکەم
دەستم لە داوێن گیرە گەر چی من لەلێژم چۆن دەڕۆم
قەلەندەر
لینڪی ڪاناڵ تلگڕام
@sardahtghalandar