مامۆستا قەلەندەر، عەجایب
🍃 عەجایب🍃
هەتاوی عەشقی تۆ لێیدام عەجایب
بە ئەوتینە ئەمن سـووتام عەجایب
لە بەر هێزی سوپای برژانگە کانت
تەقەلام کرد چ خۆش دۆڕام عەجایب
وەکوو لەشکر ئەگەر دەیدەن گەمارۆ
تەواوی تێک شکام گۆڕام عەجایب
نە هیچ هێزێ نە پشتیوانە نەم بوو
بە یەکجاری نەمام فەوتام عەجایب
ئەمن دەمکوت بە سازی دڵ عەزیزم
لەڕێی تـۆدا کە هەڵچۆڕام عەجایب
دڵی شێتـم وەها شێوا لە تاوت
پەراوێزی نەما تاسام عەجایب
غەریبی ، بێ نەوایی وای لەمن کرد
لە داوی کەزیەکەت هاڵام عەجایب
قەلەندەر