ناسر خزری "ئاسنگەر" لەشاری شەهیدی سەردەشت

دوابەدوای ئەوەی کە شەڕ کۆتایی پێ هات ماڵمان هاتەوە سەردەشت و هەتا پۆلی سێهەمی ناوەندی دەرسم خوێند. مانگی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۷٦ ی هەتاوی لە بنەماڵەم دابڕام و ڕێگای غوربەتم گرتە بەر و تاکو ئێستاش هەر لە غوربەت و لە وڵاتی نۆڕوێژ نیشتەجێم. زۆر تاسەی خاک و نیشتیمان دەکەم بەڵام بە داخەوە هاتنەوەم ناکرێ و منیش وەکوو هەزاران رێبواری دوور وڵات، چاوەڕوانی هەڵاتنی خۆری ئازادیم کە بگەڕێمەوە بۆ ئامێزی دایک و خەڵکم. دیارە شێعر وەکوو مەرهەمێک دەبینم بۆ ساڕ‌ێژ کردنی دەرد و مەینەت و ئازارەکانم، لە نوسینیش دا بە هەردووک جۆری شێعری کلاسیک و نوێ دەنووسم. پێم خۆشە ئەوەش لە کۆتایی دا بڵێم کە هەرچی هەم و هەر تواناییەکم هەیە، لە باب و ئامۆژگاری هەمیشە خۆشەویستی خۆم مامۆستا قەلەندەری دەزانم. ئێستا تەمەنم ۳۷ ساڵە خاوەنی خێزان و دوو کوڕانم و بۆ داهاتوش زۆر گەشبینم.
ناسر خزری (ئاسنگەر) ۱٦،٠۳،۲٠۱۷
لە شێعرەکانی ئاسنگەر
به‌رز و نزمی له‌شی شلکی که‌وته سه‌ر جه‌سته‌م به تاب
گه‌رمی سینه و مه‌مکی کاڵی مه‌ستی کردم بێ شه‌ڕاب
تا هه‌ناسه و عه‌تری زوڵف و شه‌هدی لێوم هه‌ڵمژی
هه‌ر هه‌موو جه‌وری جیهانم بوو به یه‌ک خه‌ون و سه‌راب
مه‌یزه‌ده‌ی کردم به ناز و بوومه په‌روانه‌ی شه‌می
هه‌ر هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌لاوێنم به بێ زۆر و که‌می
ئه‌سته‌مه ده‌رچێ له ناخم مه ستی نازی چاوەکەی
تا نه‌که‌م ماچێ له سینه و گه‌ردن و لێو و ده‌می
بوومه جه‌زمی زیکری ئاخ و ئۆف و ناڵه و های و هوو
خه‌نجه‌ری شێخ بوو مژۆڵی وا ده جه‌رگم ڕاده‌چوو
دڵ وه‌کوو ده‌ف بوو په‌رێشانیی سه‌ری که‌زیه‌ی ژه‌نێر
خانه‌قایه‌ک بوو چ سه‌رشێت بووين به ته‌نیا دووبه‌دوو
هەر وەکوو بابردەڵە وێڵی هەوای تۆمە گوڵم
سەردەمێکە داگراوی و بویەتە مۆمی دڵم
بێ سەر و شوێنم لە باخی سینەتا شیرینەکەم
دوور لە دیدەت دۆزەخێكە چوار دیواری مەنزڵم
لێوی سوور و کوڵمی گەش نەخشین بە خاڵ وسایەیە
بەژن و باڵای شووشی ڕێكت کاری کام وەستایەیە
هەڵقوڵاوی کامە کانی ژیری ناو کام باوەشی
دەک ڕەبی بمرم دەبەر شەهدی مەمی ئەو دایەیە
ئەی کە دڵخۆشم لە شایی تۆ کە دۆی شەرمینمی
دەست لە ناو دەستت ئەوینم یاری خوێن گەرمینمی
من نە زەردەشتیم نە بودا نە یەهوودی نە مەسیح
تۆ خودامی و قیبلەگای پڕ شەوکەتی ئایینمی
ئاسنگه‌ر
پەیکەر
کاتێ زوخمی نیگاکانی
بوونە شەختە لەسەر گیانم
تەرمی بێ رووحی مەلی دڵ
لە قەراخی شەقامی شار
بە هەناسەی وەرزی پاییز گلی دەدا و
پەڕ و باڵی دەشنانەوە
.
لەو کاتەوە پەیکەرێکم
ئیمپڕاتۆرێکی نامۆ بنیادی نام لەو شەقامە
پەیکەرێکم مێژوو ویستی
بۆیە ئێستاش من تێ ناگەم
چیە مانای خۆشەویستی
ئاسنگەر