بەناوی خوای دلۆڤان 
ئەمن فەرید سەفاری م ، ساڵی 1357 هەتاوی کە گەڕەکی شەریف ئاوای شاری سنە هاتوومەتە دونیا،تا دیپلۆمی ئەدەبیاتم خوێندووە، فەرید سەفاری
کە منداڵ بووم لە ماڵەوە شێعرەکانی ماموستا هێمن یان دەخوێندەوە و منیش ئەلاقەم بە شێعر پەیدا کرد،و دوایی خۆم شێعرەکانی ماموستا شەریف کە ئەوکات قاچ بوو دەمخوێند و زۆرم پئ خۆش بوو،پاش ئەو زۆر حەزم لە شێعرەکانی ماموستاجەلال مەڵەکشا بوو،
دواتر لە گەڵ هاوڕێکم شێعری گۆرانیمان دەگوت،کە هەمووی لە لای ئەو هاوڕێمە بە نووسین هەیە،
ساڵی 83هەتاوی بووم بە ئەندامی دامەزراوەی کلتووری،ئەدەبی شاهۆ،
ئەو ساڵە لە گەڵ خاتوونێک کە لە بەشی ئەدەبی دامەزراوە دا چالاکی دەکرد و شێعری دەگووت ئاشنا بووم،
ئەو ئاشنایە بوو بە هۆی ئەوە کە بە شێوەی جدی درێژە بە شێعر وتن بکەم،و ساڵی 87لە گەڵ ئەو خاتوونە ژیانی هاوبەشمان پێکهێنا،
تا ئێستا دوو جار بە هۆی چاکی مەدەنی ،لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە لە ساڵەکانی 84و87دەسبەسەر کراوم،کە جاری دووهەم بە داخەوە دووای زەماوەندەکەم بوو.
سەرەتا بە شێعری منداڵانەوە دەستم بە شێعر گووتن کرد،
ئێستا سئ چیرۆکە شێعری منداڵانم بە ناوەکانی (کۆتری ئاشتی-کوشدووری دلۆڤان و حەسەنی)ئامادەی چاپە. کە بەداخەوە کۆتری ئاشتی مجەوزی وەرنگرد، 
جیا لەو سئ کتێبە،چەندین شێعری کورتی منداڵان وەکوو تۆپ،هەتۆڵ مەتۆڵ،نەقاشی،زستان و ....
و چەندین شێعری کلاسیک و نوێ و دووبەیتیم هەیە،
ئێستاش لە شەقامی سیرووسی شاری سنە دووکانی گوڵ فرۆشی بە ناوی ژوانگەم هەیە و بەو کارە سەرقاڵم.


 

نموونەی شێعر

 


 

        (جەژنی کورد)

ئەی نیشتمانی بەش کراو،،،
جەژنی تۆیە،یاکوو پڵاو،،،

جەژنی تۆ،ئەو ڕۆژە دەبئ،،،
ئیتر ماڵت،نەکەن خراو ،،،

منداڵی کورد،ناچار نەبئ،،،
بۆ ژینی،خۆی بدا لە ئاو ،،،

لە ماڵی خۆت دەرت نەکەن،،،
دوژمن ڕاوچی،تویش بیتە ڕاو،،،

ئیدی ڕژاندن خوێنی کورد،،،
مەستیان نەکات،وەکوو شەراو،،،

من بە زمانی شیرینی خۆم،،،
بنووسم دەرس،لە سەر پەڕاو،،،

هەستئ لە خەو،مافی مرۆڤ،،،
بەسیەتی ئیتر خاوە خاو،،،

سەیری ئاڵاکەی خۆ بکەم،،،
لە دەس منداڵ و پیر و لاو،،،

گەلم ڕزگار بئ وەک گەلان،،،
کە بینیم من،هەمووی بەچاو،،،

ئەو ڕۆژە،ڕۆژی جەژنیەتی،،،
ئەی نیشتمانی بەش کراو،،،

       فەرید ـ ڕاژین

 


 

               (کیژی کورد)

ئەی کیژە کوردەکەی خواوەندی جوانی،،،
ئەتۆ بەفری سپی،سەر کێوەکانی،،،

ئەمن یادت،لە نێو دڵما دەنێژم،،،
دەکەم وەسفت،هەموو ڕۆژ کاتی نوێژم،،،

بەڵێنیم داوە تا نێو خاکی گۆڕم،،،
بەرەو ڕووی بەژنی تۆ،قیبلە دەگۆڕم،،،

بەبئ ڕووی قامەتت،قامەت بەتاڵە،،،
نەبینم ڕۆژئ چاوت،ژین مەحاڵە،،،

دووچاوی تۆ،مەکۆی ئەشق و ئەوینن،،،
چرای ڕووناکی شەوتارێنی ژینن،،،

ئەتۆ لێم ون مەکە،ئەو چاوە جوانە،،،
بەچاوانت قەسەم دینم بەوانە،،،

بەخونچەی لێوەکەت،گەر بێنی ناوم،،،
بزانە وشک ئەبئ،ڕووباری چاوم،،،

خەفەت،فرمێسک و گریان کۆ دەکاتەو،،،
ئەوانیشە لە گەڵ خوەیدا دەباتەو ،،،

              فەرید ـ ڕاژین