سڵاو
ناوم موحەمەد حوسێن فەتاح پوور (چالاک)چالاک فەتاح پوور

لە دایک بوی ساڵی 1364ی مانگی خاکەلێوە کۆچی ڕۆژی لە گوندی سەربەرزی قەڵاتان سەر بەشاری نەغەدە ناوچەی سندووس چاوم بە دونیا هەڵێناوە ئێستاش هەر نیشتەجێی گوندی قەڵاتانم قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندیم هەر لە گوندەکەمان تەواو کرد ودوایی هەتا دیپڵۆم لە شاری نەغەدە بوم 5ساڵە دەستم بۆ قەڵەم بردۆ و جاروبار دڵنوسەیەک دەنوسم

چالاک فەتاح پوور

https://t.me/chalakidil


 

نموونەی شێعر


 

((بۆنان))

زستان بوو
لە کەناری کێوێکی بەردین
دڵێک لە ژێر ڕنو
لە خورپە کەوت
جەستەیەک هەناسەی تێدا نەما

خۆزگـــە..........

که بەهار هات، بەفر و ڕنو نەما
لەو جێگەیە گوڵە شلێرەیەک
لە ژێر خاک
سەری دەردەکەوت

چالاک فەتاح پوور

https://t.me/chalakidil


 

هەر چی
شێعر و پەیڤی خۆشەویستێ
من بۆ باڵای تـــــۆم نووسیوە

هەرچی
خوێنی ئەم پێنوسەیە بۆ یادی
تــــــۆ لە سەر لێنوسی دڵم ڕژاوە

تـــــــۆش
دێڕ، دێڕی دابڕانت کردۆ بە دەفتەر
خستوتە ناو جانتای سەفەرێکی بێ
کۆتایی

مــــــن
ساڵانێکی دوور و درێژە چاوەڕێم

بەڵام.........

هەر
ناگەڕێیتەوە
ناگەڕێیتەوە
؟
چالاک فەتاح پوور

https://t.me/chalakidil