چالاک فەتاح پوور. هاوار

(هاوار)چالاک فەتاح پوور

لە منارەی مزگەوتی شار
دەنگی سەڵاو دەفی دەروێشانە
کەڕ دەکا گوێی خەڵکی ڕێبوار

لە سووچی کۆڵانەی ئەوبەر
مناڵە کوردێکی هەژار
دەست لە بن گوێی

هاوار دەکا.......

گۆرەوی جووتی بە هەزار
بۆ لێم ناکڕن ئەی ئیماندار؟

چالاک فەتاح پوور

https://telegram.me/chalakidil

موحەمەد حوسێن فەتاح پوور " چالاک " شاعیری شارەکەی نەغەدە

ناوم موحەمەد حوسێن فەتاح پوور (چالاک)چالاک فەتاح پوور

لە دایک بوی ساڵی 1364ی مانگی خاکەلێوە کۆچی ڕۆژی لە گوندی سەربەرزی قەڵاتان سەر بەشاری نەغەدە ناوچەی سندووس چاوم بە دونیا هەڵێناوە ئێستاش هەر نیشتەجێی گوندی قەڵاتانم قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندیم هەر لە گوندەکەمان تەواو کرد ودوایی هەتا دیپڵۆم لە شاری نەغەدە بوم 5ساڵە دەستم بۆ قەڵەم بردۆ و جاروبار دڵنوسەیەک دەنوسم

چالاک فەتاح پوور

https://t.me/chalakidil

پاشماوەی بابەت لە ادامە مطلب دا بخوێنەوە

ادامه نوشته

چالاک فەتاح پوور

ئێوارەی هەینیه.......چالاک فەتاح پوور
دەرگای دڵم

وەک وڵات داخراوه
شەقامی شارەکەی دڵم

ئەم ئێوارەیه هەینێ
چۆل و هۆله

ڕێبوارێک به
کوچەی دڵتەنگی من تێناپەڕێ

هەر وەک دڵی ڕەقی تۆ
شارەکەشم

هەمو ڕۆژی ساڵێ
له پشوو دایه

چالاک فەتاح پوور