ڕەحیم خزری "خۆشناو". بۆ خەم نابێ؟

گه‌ر ده‌بینم له وڵاتم
جحێڵه‌کان به‌بێکاری
ده‌پێون شه‌قامی شاری
بۆخه‌م نابێ؟
گه‌ر ده‌بینم باوکی ماندوو
ده‌ڕژێنێ فرمێسکی خوێنی
ناتوانێ به‌منداڵ بخوێنی
بۆخه‌م نابێ؟
گه‌ر ده‌بینم خه‌ڵکی هه‌ژار
ده‌باوه‌شی گرانی دایه
به‌زگی برسی قسه‌ی بۆنایه
بۆخه‌م نابێ؟
گه‌ر ده‌بینم خێڵی کۆڵبه‌ر
له‌و ڕێگای ئاسته‌م و باریک
ده‌کووژرێ به‌شه‌وی تاریک
بۆخه‌م نابێ؟
گه‌ر ده‌بینم جگه‌ر سووتاو
ته‌رمی ئازیزی هاته‌وه
وه‌کو گۆچان داهاته‌وه
بۆخه‌م نابێ؟
گه‌ر ده‌بینم سیمای شارم
به‌ده‌ستی نه‌فامی خۆیی
ناوبانگی به‌خه‌راب ڕۆیی
بۆخه‌م نابێ؟
گه‌ر ده‌بینم به‌من ده‌ڵێن:
بۆخه‌م نابێ لێره بڕۆ
خاڵه‌خه‌مه خه‌مان مه‌خۆ
بۆخه‌م نابێ؟
خۆشناو
https://t.me/Xoshnaw000