[ پرسیار کراوە : بۆچی هێمن دەڵێ دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد ؟]

مامۆستا هێمن

دێم گراویی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێـم نەھێبڵم بـەرھـەڵسـت و بەرگرم

دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شــەوڕنی بێسـتانی کورد

دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شـیرین نایەڵـێ تامـی شەراب

هێمن ناڵەی جودای لە قالبی مەسنەوی و کێشی : فاعلاتن فاعلاتن فاعلن .لە ساڵی 1974 گوتووە ، یانی نزیک 44 ساڵ لەمەو بەر .
هێمن کە ساڵەها دەربەدەری چێشتبوو ، بە سێ دەردەوە دەیناڵاند . لە لایەک خەمی وڵات ، لەولاوە خەمی دووری لە بنەماڵە ، لە لایەکی تریش ، دەسکورتی و ئاوارەیی .

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکـەم باوانەکـەم خـێزانەکەم

ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
بێتوو بمبـینن بڵێی بمناسـنەوە ؟

تا بمێنـێ نوور چـاو و هێزی پێم
دێمو دێمو دێمو دێمو دێم و دێم

هاوکات لە گەڵ شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە دیکتاتۆری ڕێژیمی پەهلەوی ،  

درێژەی بابەت لە ادامە مطلب دا بخوێنەاگوە