عوسمان شێرزاد. لەتاو دووریت

لە تاو دووریت...عوسمان شێرزاد

چاوەکانم بوون بەپلووسک

فرمێسکەکانم
بوون بەچەم

بوون بەڕووبار

زریایان درووست کرد

هەنسکەکانم

بوون بەگڕ

دەروونیان کردم بەئاگر

دارستانی هیوام سوتا

لەبێ تۆیی...

بوومە خۆڵەمێش کوتایێ

ئەگەر ئەمجار !!!

فرسەتێک بێت

ئیدی بۆ دووریەکانت

ناگریم !!!

باوەڕ کەپێم ...

لەبێ تۆییەکانا ئیدی ئەمرم

عوسمان شێرزاد

دوێشەو ـ عوسمان شێرزاد

دوێشەوعوسمان شێرزاد

دوێشەو...
مەلی خەیاڵم
ڕێبواری هەندەران بوو
بۆسەردانت
تۆ نەبویت

دوێشەو...
هەناسەم بۆنی تۆ بوو
بەس خۆت نەبویت

دڵم !!!
مەستی دیدارت بوو
خۆ تۆ نەبۆێت

عوسمان شێرزاد

سەردەمێکە : عوسمان شێرزاد

سەردەمێکە...
خولیاومەستی یەک نیگاتم
شێتو هاری لەنجەولاری نێوڕێگاتم

عوسمان شێرزاد

سەردەمێکە
چاوەڕوانی بزەیەکی سەرلێوانتم
تامەزروی
تەپوو تۆزی
دیدارێکی نێو ژوانتم

سەردەمێکە
یادەکانت هێرش دێنن
خەریکه باڵوو پەرم بەیەکجاری ئەشکێنن

سەردەمێکە
دوریەکانت بونەتە ڕووباریکی قوڵوو
خۆزگەکانم ئەخنکێنن

تکا ئەکەم ...
درگای ڕووتم لێ بکەرەوە
قوفڵی دڵتم پێ بەرەوو
وەکووجاران ئاشتی...
ئاشتم کەرەوە

هەمو دارووبەردی
نیشتمانم
گوا ئەدەدەن
کەمن شێتوو شەیدای ڕوتم
گوادەدەن
کەمن ئاشقی لەمێژینەو زووتم

عوسمان شێرزاد

ژیان و شێعری : عوسمان شێرزاد

عوسمان شێرزادعوسمان شێرزاد . عثمان شیرزاد
نازناو : کورد
لەساڵی 1355لە گوندی کیکن سەر بەشاری مەریوان لەدایکبوم خوێندەواریم لەمەریوان تەواو کردووە پێشەم ژمێریاری بانکە خوڵیای کاری هونەری و ئەدبی کوردیم شانۆکارم و هەم شێعرنۆی ئەنوسم عاشقی زمانی کوردیم وهیوادارم بتوانم باشترو جوانتر لەخزمەتی ئەدەبیاتی کوردیدابم .

⤵شێعر و بەرهەم لە ادامە مطلب دا بخوێنەوە

ادامه نوشته