داوەڵ ـ سەید سمایل شاهۆیی ـ شاهۆ موکریانی

داوەڵشاهۆ موکریانی
لەمێژ ساڵە
لەسەر داوا
لە قاپۆڕی
داوەڵێکی
دزێوی ڕەش
بە نوشتێکی
سەوزی سێ سووچ
غەرقی مۆمێکی نیوە سووت

بە تراویلکەی
خەون و خەیال
لەڕێبازی
پڕلەڕازی
خۆم چەقاوم

سەید سمایل شاهۆیی
شاهۆ موکریانی

سێدارە : شاهۆ موکریانی

شاهۆ موکریانی

وەبیرم دێتەوە سێدارە وسەر
سەری سەردارێکی سەر بەرزی سەر وەر
بە سەر بەرزی لەسەر لووتکەی وەفادا بەمەرگی خۆی بەدووژمن چۆکی دادا
شاهۆ موکریانی

شێعرێک لە شاهۆ موکریانی

وەرنشاهۆ موکریانی

گەر دەخوازن
دێوی پاییز
گوڵ وگەڵا نەوەرێنێ
چلوورە و بەستەڵەک
شەختە و سەرما نەخولقێنێ
وەرن
وێنەی هاوین
گەرم وگوڕ بین
ووکوو بەهار
دەم بەچرۆ
سەوزوو شین بین
سەید سمایل شاهۆیی
شاهۆ موکریانی

سید سمایل شاهۆیی "شاهۆ موکریانی" شاعیری مەهابادی

ئەمن سەید سمایل شاهۆیی کوری سەید موتەلیب لە بەرواری19 ڕەزبەری ساڵی1336هەتاوی لەشاری مەهابادلەدەورانی ڕەشی پاشایەتی لەکوڵانی خڕێ لەبنە ماڵێکی هەژاری کورد چاوم بەدوونیا پشکووت . 

سید سمایل شاهۆیی

دەورانی سەرەتایی ودەبیرستانی ئەودەمیم لەمه هاباد خوێندۆ ولەساڵی 53بۆدانشسەرای موقەدەماتی شاری خۆی قەبووڵ بووم وماوەی دووسال دەرسی وانەگوتنم لەوێ خوێندۆ وپاشان بۆ خزمەتی سەربازی وەک سپای دانش ماوەی هەژدەمانگ لە هەورامانی کامیاران لەگوندی مێرگسار سەر بەکامیاران خزمەتم کرد وپاشان لەگوندی گوڵەشیخان سەر بەـشاری ورمێ لە مەنتەقەی سۆما بادۆست وەک ماموستای قوتابخان دەرسم کوتۆتەوە هەرلەو ماوەش لەزانکۆی ورمی فوقی دیپلمم وەر گرتۆ پاش پینج ساڵ گڕامەوە مەهاباد وتاکۆتایی خزمەتم هەر لە مەهاباد خزمەتم کردۆ ساڵی 1384خانە نشین بووم وئێستا خەریکی کاری تەئسیساتی واتە کاری لولە کێشیم .

درێژەی ☟بابەت لە ادامە مطلب دا بخوێنەوە

ادامه نوشته