مامۆستا ئاسۆ و سەلاح کوردی
خۆشەویستم
من دەزانم تۆ ڪەے دڵت
بۆم تەنگ دەبێ
من دەزانم
ئاسۆے ساوے چاوڪانت
چ ڪات و سات
تەمے دوورے لێ دەنیشێ و ...
پڕ ڕەنگ دەبێ

من دەزانم تۆ ڪەے دڵت
بۆم تەنگ دەبێ
من دەزانم
ئاسۆے ساوے چاوڪانت
چ ڪات و سات
تەمے دوورے لێ دەنیشێ و ...
پڕ ڕەنگ دەبێ
لە یادت بێ
ئێوارەڪەی گەڵاڕێزان
ئەو ساتەے وا ...
زەنگوڵ زەنگوڵ هەنیسڪەڪان
بوون بە ڕێژنەے لێڪ دابڕان
هەورێڪے نەزۆڪ ئاوس بووه
من بووم و تو
هەور و باران
هەر چوار داماندا
بە گریان
بڕیارماندا
کە دڵتەنگ بووین
هەوری لای تۆ بگرمێنێ
منیش تەڕبم
لە
ژێر
باران
سەلاح کوردی
🍀 سروەی ئەوین 🍀
https://t.me/sirweyeawin
+ نوشته شده در شنبه ۱۳۹۵/۱۲/۲۸ ساعت 12:27 توسط سەلاح کوردی
|