وڵات

وڵات

 

وڵاتم، جێ هەوار و مەنزڵت خۆش
سەراوی قەڵبەزە و‌ کانی بڵت‌ خۆش

سەرم بەرزە کە شوێنی مان و ژینم
بەسواغی تۆ دەبەستم، کاگڵت خۆش

هەواڵی خۆر کە دێتە تەشقی ئاسۆ
بە "میلاد"ێ دڵم خۆشە، دڵت‌ خۆش

سەراسەر، سەوزە دارستان و لێڕت
گوڵ و دارو گەڵا، چڵ بە چڵت خۆش

بەرامەی خۆشەویستی ئەشقی تۆ دێ
چلۆن مەستم نەکا؟ بۆنی گوڵت خۆش

لەکوێستان، تا هەڵۆ دەفڕێ و تەوارت
بە داوەڵ نابەزێ، ئاسکی سڵت خۆش

خەوێکی خاوە خەونی مانی دوژمن
دەڵێم: یاروو، خەیاڵی باتڵت خۆش

دەزێ دایکی خەبات، کۆشی بە بێرە
ئەگەر مردم وەتەن، خاک‌ و گڵت‌ خۆش

سەلاح کوردی
10 september 2017

مامۆستا هێمن و شەوڕنی بێستانی کورد

[ پرسیار کراوە : بۆچی هێمن دەڵێ دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد ؟]

مامۆستا هێمن

دێم گراویی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێـم نەھێبڵم بـەرھـەڵسـت و بەرگرم

دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شــەوڕنی بێسـتانی کورد

دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شـیرین نایەڵـێ تامـی شەراب

هێمن ناڵەی جودای لە قالبی مەسنەوی و کێشی : فاعلاتن فاعلاتن فاعلن .لە ساڵی 1974 گوتووە ، یانی نزیک 44 ساڵ لەمەو بەر .
هێمن کە ساڵەها دەربەدەری چێشتبوو ، بە سێ دەردەوە دەیناڵاند . لە لایەک خەمی وڵات ، لەولاوە خەمی دووری لە بنەماڵە ، لە لایەکی تریش ، دەسکورتی و ئاوارەیی .

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکـەم باوانەکـەم خـێزانەکەم

ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
بێتوو بمبـینن بڵێی بمناسـنەوە ؟

تا بمێنـێ نوور چـاو و هێزی پێم
دێمو دێمو دێمو دێمو دێم و دێم

هاوکات لە گەڵ شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە دیکتاتۆری ڕێژیمی پەهلەوی ،  

درێژەی بابەت لە ادامە مطلب دا بخوێنەاگوە

ادامه نوشته

مامۆستا ئاسۆ و سەلاح کوردی

خۆشەویستممامۆسا ئاسۆ و سەلاح کوردی
من دەزانم تۆ ڪەے دڵت
بۆم تەنگ دەبێ
من دەزانم
ئاسۆے ساوے چاوڪانت
چ ڪات و سات
تەمے دوورے لێ دەنیشێ و ...
پڕ ڕەنگ دەبێ

لە یادت بێ
ئێوارەڪەی گەڵاڕێزان
ئەو ساتەے وا ...
زەنگوڵ زەنگوڵ هەنیسڪەڪان
بوون بە ڕێژنەے لێڪ دابڕان
هەورێڪے نەزۆڪ ئاوس بووسەلاح کوردی مامۆستا ئاسۆه

من بووم و تو
هەور و باران
هەر چوار داماندا
بە گریان

بڕیارماندا
کە دڵتەنگ بووین
هەوری لای تۆ بگرمێنێ
منیش تەڕبم

لە
ژێر
باران

سەلاح کوردی

🍀 سروەی ئەوین 🍀
https://t.me/sirweyeawin