لفکەکانت ـ واحید سووری "بێنەوا"

بە چاوے پڕ فرمێسڪ و
دەستی لەرزۆڪ
بەردەوام بچنە ، چاوەڕێی تۆم،
بە هیواتم
بۆنی شۆڕشیان لێ دێ
من خەریڪم
پشتی نیشتیمانیان
پێدەشۆم،
دایە فاتم !
واحید سوورے
بۆنی شۆڕشیان لێ دێ
من خەریڪم
پشتی نیشتیمانیان
پێدەشۆم،
دایە فاتم !
واحید سوورے
ناوم واحید سوورے ،
ناسناوم بێنەوا
لە ڕێکەوتی ۱۳۶۷/۱/۱ هەتاوی لە گوندے پاراستان سەر بە شارے سەردەشت لە دایڪ بووم. تا ڪۆتایی ساڵی سێی سەرەتایی لەو گوندە درسم خوێند ، بابم بە هۆی بێڪارییەوە، ناچار بوو ماڵمان بێنێتە شارے مەهاباد ، من لە چواری سەرەتاییەوە لە مەهاباد دەرسم خوێندوە. ڪاتێ ماڵمان هاتە مەهاباد ، دەتوانم بڵێم یەڪێڪ لە هەژارترین بنەماڵەڪانی ئەو شارە بووین ، سەردەمی مناڵیم هەمووے بە ڪار و کوێرەوەرے و ڪورەخانە و ڪارگەرے سووتا ، من ئێستاش نەمزانی مناڵی یانی چی ؟ هەرچەند بە هۆے نەداریەوە خوشڪ و براگەورەڪەم دەستیان لە خوێندن هەڵگرت بەڵام من هەر جۆرێڪ بوو درێژەم بە خوێندن دا ، ساڵی ۱۳٨٥ هەتاوے چوومە زانڪۆ و ڕشتەے دەروون ناسیم خوێند و هاوڪات ڪاریشم دەڪرد تا توانیم لیسانس وەرگرم
⤵درێژەی بابەت لە ادامە مطلب دا بخوێنەوە