هیوادارم رۆژێکی سێزدەبەدەری خۆشتان هەبێ . تکایە ئەو بەڕێزانەی دەڕۆن بۆ دەشت و کێو وقەراغ ڕووبار ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەن .

۱- بە تەمەنەکان لە ماڵ بە تەنیا بەجێ مەهێڵن . ئەگەر مەیلیان لە هاتن نیە ، کەسێ لە لایان بمێنێتەوە .
۲- دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن و دڵنیا بن دز ناتوانێ زەفەری پی ببا .
۳- کۆنتۆڕی ،کارەبا ، ئاو ، گاز ، ببەستن .
٤- ڕەنگە ڕۆژێکی بارانی بێ ، تکایە جلکی گەرم وێڕای خۆتان بەرن .
٥- کاتێ شوێنی سەیران بەجێ دەهێڵن . خەڵووزی پاشمەوەی کەباب و .،.. بخەنە ژێر خاک و دڵنیا بن تینی نەماوە .
٦- کیسەی زبڵتان پێ بێ . زبڵەکان لە کێو و جەنگەڵ بە جێ مەهێڵن . وێڕای خۆتان بیبەنەوە یا بە زبڵدانی گشتی مەڵبەندی ژیانتانی بسپێرن .
۷- پاشماوەی خاوێنی : برنج ، نان ، گۆشت . بەجێ بهێڵن. بەڵام لە شوێنێ کە دڵنیا بن باران نایگرێتەوە .
۸- چاودێری وردی مناڵەکان بکەن و سەبارەت بە پاراستنی سروشت کاری ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بکەن چون گەورەکان ئاوێنەی ژیانی دواڕۆژی مناڵەکانیانن .
۹- شایی و مۆسیقاکانتان وابێ هاوساکان ئازار نەدا .
۱۰ - بە هەر هۆکارێ ڕەنگە کەسانێ لە جادەدا مابنەوە . تکایە سووک تێپەڕ نەبن . یارمەتیان بدەن .

هیوای ڕۆژێکی خۆشتان بۆ دەخوازم .

سەلاح کوردی

🍀 سروەی ئەوین 🍀
   https://t.me/sirweyeawin