باشە بۆ لێمان تۆراویی هەڵگورد حەقپەرەست
بۆ ئەوەندە
لەخۆ بایی ؟
بۆ سەر لە ئاواتم نادەی ؟
خۆ دەزانی
چەندە تامەزرۆی دیتنی
باڵای ئازادی وڵاتم
دەزانم زۆر زۆر شیرنی
ترسم لەوەیە کاتێ دێی
بمهەوێ ماچێکت بکەم
لەمپەرمان تەنیا کێلێ بێ
بەینی تۆ و ...
... خولیاکانم

هەڵگورد حەقپەرەست