یووسف نەسوڵاهی . دڵتەنگی

‍ [دڵتەنگـی]یووسف نەسوڵاهی

دڵتەنگی ڕۆژی سەد کەڕەت ئەمباتە لێواری نەمان

دەستەو یەخەی مەرگم دەکات ئەوڕۆ خەیاڵی دوێکەمان

هۆڪاری دڵتەنگین هەموو دڵخۆشی ئەو ڕۆژانە وا

ئێستە هەموو ڕۆژێ ئەڵێین بریا هەتاکوو سەر دەمان

یاسای سروشت وایە عەزیز هەر ساز ئەکات و تێک ئەدا

تا سەر نیە ئەو سەردەمەی وا دەم دەچێ بۆ سەر دەمان

داخێ عەجەب ئاوێتەیە لە ئاخی ناخی سینەمدا

ئەشواتەوە هەر دەم ئەگەر ریشی رەشم ئاوی زەمان

دڵتەنگی لەم ڕۆژانەدا بۆتە هەوێنی شێعری من

بەستە و غەزەل بۆیە کزن پڕ بوونەتە باسی خەمان

خۆزگە کە سروەی خەندەیەک بشنێ لە کوێستانی دڵان

بڕوا لە ئاسمانی تەمەن هەوری رەشی پڕ ماتەمان


یووسف نەسروڵاهی 
1396/ 2/8

ژیان و شێعری یووسف نەسروڵاهی

 

ناوم یووسف نەسروڵاهے لە دایڪ بووے ساڵے 1368ے هەتاوے لە ئاوایے تەخت سەر بەشارے سەقزم لە کاتے یووسف نەسروڵاهیخوێندنے پۆلے سەرەتاییەوە بە یارمەتے ڪاڪم فێرے نووسێن و خوێندن بە زمانے دایڪی بوومە و لە پۆلےچوارے سەرتاییدا شێعرم بە زمانے ڪوردے بۆ نەورۆز نووسیوە و خەڵاتے تایبەتم وەرگرتوە
دوایے پێنجەمے سەرەتایی دەستم لە خوێندن هەڵگرتوە و لە ڪن مامۆستاے ئایینے ماوەیەڪے ڪورت خوێندوومە
دواتر لە تاران ملم لە خوێندن ناوە و توانیومە دیپلم بگرم
له منداڵیەوە حەزم لە شێعرے ڪوردے بوو
زۆرم شێعری مامۆستا هەژار و هێمن لە بەر ئەڪرد
ئێستاش جار و بار هەست و باوەڕے خۆم زیاتر لە قاڵبی غەزالدا دەنووسم و شانازے دەڪەم نووسراوەڪانم جێگای رەزامەندے مامۆستایان بووە

#یــووســف_نەسروڵاهے

شێعرەکان لە ادامەمطلب دا بخوێنەوە

ادامه نوشته