حەزی پیوی ـ محەمەد ئەحمەدی ئازەر ـ هۆگر

📖 حــەزی پیـوی

هەگبەیەکم
شێعری ئەوین لە کۆڵ ناوەو
بەرەو مەکۆی خۆشەویستی
ڕێ دەپێومهۆگر
دێر دێری وشەکانم
بۆنی کاکۆڵی خاو دەدەن
تامی ماچی لێ دەچێژی
لەو وشەی دێتە سەر لێوم
تاسەباری
ئەو جێ ژوانگەم
لەئامێزی هەستم دیوی
بەڵام ئەو تامەی
ناچێژم
لە شەوگوردی حەزی پیوی

م ئـ " هۆگر"

هۆگر

📕 خۆری ئەوین

ئـەی شەپۆلی زەریای هەستم
ئەی سەرچاوە بـۆ هـەڵبەستم
تۆکەسم بەهۆگر
کەمن کەستم
من ئەومەستەی ئەویندارم
بەبێ مەی ومەزەی مەستم
سـەرم سـووڕما
لـەجـوانی تــــۆو!!!
دیـــمەنی وەرزی بــــەهارێ
ئـــەی خۆری ژیـن
کـە تیشکت خستە ڕووی ئـەویـن
مەودای ڕۆژێ درێـــژ کـەوە
بـاشـەوە زەنگ نـەیـە جـارێ
مـن دڵنیام
لـەنـاو ئـاسـمانی سـاماڵ دا
هیچ هـەورێک تـوانای نیـە
ڕووخسـاری تـۆم لێ وە شارێ

م ئـ "هۆگر "
  https://telegram.me/hogrheldst

محەمەد ئەحمەدی ئازەر "هۆگر"

   محەمەدی ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە هۆگرهۆگر

    لە ساڵی ۱۳٥٦ی هەتاوی لە گوندی قزڵجەی سەرێ سەربەشاری مەهاباد لە دایک بوە خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی لە مەهاباد تەواو کردوە ئیستا دانیشتوی شاری مەهابادە و بە پیشەی بەرهەمی باغ سەرگەرمە لە ساڵی ۱۳٦۷ەوە بە شێعر نووسین خەریکە ساڵی ٦۹ یەکــەم شێعری بۆ خاڵەمینی  شاعیر دەخوێنێتەوە لە سەر شێوازی کۆن ونوێ دەنوسێ لە گوڤاری سروە ئاوێنە ،موکریان،ڕامان،مەهاباد وهێندێک بڵاوکی دیکە شێعر وتەنزو بەرهەمی بڵاو کراوەتەوەساڵێ ۱۳٨۲ کۆمەڵە شێعری چوار چرای بڵاو کردۆتەوە ساڵی ٨۷کۆمەڵە شێعری فرمێسک وخوێنێ بڵاو کردۆتەوە
نازناوی هۆگری لەشاعیری مەزن هێدی وەرگرتووە ئەوبەرهەمانەی بۆ چاپ ئامادەن

1ـ چەک وچیاـ شێعر ۲ـ حەوتەوانەـ پەندی پێشینیان بە شێعر ۳ـ برایمۆک ـ بەیتی برایمۆک بە شێعر۴ـ بزنۆکەو مەڕۆکە ـ بەشێعر ۵ـ ژاندارک ـ وەرگێڕان ٦ـ سمکۆ ـ ئەو دەقەکۆنانەی لە ناو کتێبکانی ئێراندا لە سمایل ئاغا دواوون ۷ـ تبـەرخوێن ـ ڕۆمان ٨ ـ گوندی ئێمە ـ مێژووی گوندی قزڵجە کە لەسەبنەمای داب ـ نەریەت ـ و فەهەنگی وشەگەلی گیا وگۆڵ شێوازی ژیان داڕشتراوە .

درێژەی⤵بابەت لە ادامە مطلب دا بخوێنەوە

ادامه نوشته