دوێشەو ـ عوسمان شێرزاد

دوێشەو...
مەلی خەیاڵم
ڕێبواری هەندەران بوو
بۆسەردانت
تۆ نەبویت
دوێشەو...
هەناسەم بۆنی تۆ بوو
بەس خۆت نەبویت
دڵم !!!
مەستی دیدارت بوو
خۆ تۆ نەبۆێت
عوسمان شێرزاد
دوێشەو...
مەلی خەیاڵم
ڕێبواری هەندەران بوو
بۆسەردانت
تۆ نەبویت
دوێشەو...
هەناسەم بۆنی تۆ بوو
بەس خۆت نەبویت
دڵم !!!
مەستی دیدارت بوو
خۆ تۆ نەبۆێت
عوسمان شێرزاد
بە تراویلکەی
خەون و خەیال
لەڕێبازی
پڕلەڕازی
خۆم چەقاوم
سەید سمایل شاهۆیی
شاهۆ موکریانی
بەژان
ئەو شەویش ڕابرد لە کۆی ژین و تەمەن بێ خەو بەژان
تا بە کی مانگ و هەسارە دین بکەم بێ ئەۆ بەژا
ورتەورتی کات ژمێرم هاودەمی سۆزی منە
کێ دەبینێ سەێلی فرمێسکی ڕژاوی چەو بەژان؟
باوەشی تەنیام کەوانەی داوە ئەی یارم وەرە
بەس لە گۆشەی بێکەسیدا زاری کەم هەر شەو بەژان
وا بەیان داهات کەچی هێور نەبوو دڵ چاوەکەم
تاسەکانم زۆر دەبن هێرش دەکا بۆم تەو بەژان
دڵ لە سۆیانت قەراری بێ قەرای بەستو وە
ئەندەرونم گەشتی خولیا بۆ مژینی لەو بەژان
تۆ گەمارۆت داوە ڕووحم تەرکی شارم پێدەکەی
وادەکەی ئاخر منیش کۆچ کەم لە گەڵ کۆڕەو بەژان
سیامەند خزری لاچینی
خۆزگە
وەک وڵات داخراوه
شەقامی شارەکەی دڵم
ئەم ئێوارەیه هەینێ
چۆل و هۆله
ڕێبوارێک به
کوچەی دڵتەنگی من تێناپەڕێ
هەر وەک دڵی ڕەقی تۆ
شارەکەشم
هەمو ڕۆژی ساڵێ
له پشوو دایه
چالاک فەتاح پوور
کەسیرە
من وتم ئەی شۆخەکەی دڵ کردەوەی زاڵم دەکەی
دانەخۆری بێ پەڕ و پۆی ناو خەت و خاڵم دەکەی
کۆترەکەی سەرما و کەسیرەم دێمە لای تینی لەشت
بۆ پەنا هێناومە هانا دەمگری باڵم دەکەی
ڕەنگە ڕەنگاوی لە خوێن بێ کاڵ نەبێتۆ پەنجەکەت
با لە جەستەم خوێن بچۆڕێ تا لە ژین کاڵم دەکەی
پاسەوان و داوەڵی تۆم وا لە ناو کێڵگەی ئەوین
وەک دەواری شڕ لە بەر بام حەز لە ئەحواڵم دەکەی
دایبڕێژە نەخشی تاسە و یادگاری مەیلەکەت
بەو گڕەی کورەی ئەوینت ؛ئەو دەمەی قاڵم دەکەی
ڕەنگڕەز و ئوستادی وەک تۆی قەت نەدیوە بەختی من
بەو ڕەشی خاڵ و خەتی خۆت ڕەنگی ئێقباڵم دەکەی
دەست لە ڕێبازی ئەوینت بەر نەدەم ئەی شۆخی کورد
تا لە نێو چاڵی چەنەت دا بۆ ئەبەد چاڵم دەکەی
بێخیش
بۆنی شۆڕشیان لێ دێ
من خەریڪم
پشتی نیشتیمانیان
پێدەشۆم،
دایە فاتم !
واحید سوورے
بەرزەفڕ
*خەزان*
ڕۆژژمێــر،
بیانوویەڪـــے سوورە
بۆ هەینـــے هەناسەڪانم و
سنوورے سوورے لێوت،
گەر لە تاقــے دواندنت دا
تاقەتــے ڕۆژژمێــر بدوێنم،
تەنیا دەتوانم شەهیدێڪــے سوور بم،
هەینیەڪانم لێ بستێنەوە،
تۆ دەزانـــے
هەینیەڪــے پاییز بێ
چاوانے خەزان
قەت باوەش بە ڪۆتاییم دا ناڪا،
وەرە لێوەڪانت
بەزەردے پاییز و
شێعرەڪان
بە ئاڵاے پرچت بسپێرە،
بەشڪم خواش
دیسان
لە پاییزے ڕوانے،
دەزانـــــے،
لەوەتەی خوا بە هامووشۆے
لێوەڪانے من و
مەمڪەڪانتے زانــے،
قەڵەمے لە ڕۆژ وەشاندووە،
شەو بۆتە حاڪمی خەیاڵاتم و
لەگەڵ خۆزگەڪانم
ئاوارەے هێڵے چاوانت بووم؟
دەزانے گوڵم،
بەیانیان بەدزے هۆشم،
سوورے ڕۆژژمێرەڪان دەشوومەوە؟
ناڪا شوێن پێـــے نەهاتنت،
چاوانم قووڵ بکا،
خەزانەڪەم،
لە تاقەتـــے نەهاتنەوەت،
لە تامــے تاڵــے دوورے،
تاڵ بە تاڵــے پرچەڪەت،
خەریڪە خەم
حاڵ و ئەحواڵم دادەخا،
تڪای
نەسیمے پاییز و
ئاهەنگے ڕاڪشانــے گەڵا نەبا،
سەر شێت ترین شاعیرے وەتەن
دەبووم
بە گۆڕیچەیەڪ،
ڪە ڕۆژژمێر ئێوارانے هەینے بەمن سپاردبا،
ئەسڵەن مەرگم با لە پاییزا بێ،
بڵێن خەزان بردے،
بڵێن خەزان،
بڪووژے شاعیرە،
ئەوڪات خواش
پرچەڪانت دەڪابە یەڵدا و
شۆڕ شۆڕ دەیاندا بە ڪۆتایـــے شاعیرێڪ،
ڪە من بم،
ئەوڪات ئاسمان
هەر سوور دەڕوانێ تا
ڪووژانەوەم،
پاییز شیمانەے هەموو دابڕانەڪان دەشواتەوە،
تۆ دەڪەن بە هەیڪەلێڪ،
ڪەتا هەتایە
چاوەدێرے چاوەڕوانـــــــے
ڪێلەڪانم بـــــــے
بۆ ماچێڪ،
تایبەت بە شێعرەکانی ئاوارە
زۆر له مێژه،
له نیشتمانی من،
هیچ کچێ ناوی ئەوین نیه...
چونکه ئەوین،
به بێ جێژوانی دڵداری،
له کۆڵی نا،
جانتای سەفەری یەکجاری...
زۆر له مێژه،
له نێو نیشتمانی منا،
هیچ ژنێ ناوی دەریا نیه،
چونکه زەریا،
بێ شەپۆلی هەناسةی دڵ،
کەوته ژێر چەپۆکی چیا....
زۆر تامەزرۆی ناوی "کانی" م،
له ناو کیژانی وڵاتم...
سەد مەخابن،
وڵاتم تامەزرۆی ئاوه،
بۆیه چەندین هەزار ساڵه
نیشتمانی من بێ ناوه...
پەژار شەیفی✍
👇👇👇👇
(کیژی کورد)
ئەی کیژە کوردەکەی خواوەندی جوانی،،،
ئەتۆ بەفری سپی،سەر کێوەکانی،،،
ئەمن یادت،لە نێو دڵما دەنێژم،،،
دەکەم وەسفت،هەموو ڕۆژ کاتی نوێژم،،،
بەڵێنیم داوە تا نێو خاکی گۆڕم،،،
بەرەو ڕووی بەژنی تۆ،قیبلە دەگۆڕم،،،
بەبئ ڕووی قامەتت،قامەت بەتاڵە،،،
نەبینم ڕۆژئ چاوت،ژین مەحاڵە،،،
دووچاوی تۆ،مەکۆی ئەشق و ئەوینن،،،
چرای ڕووناکی شەوتارێنی ژینن،،،
ئەتۆ لێم ون مەکە،ئەو چاوە جوانە،،،
بەچاوانت قەسەم دینم بەوانە،،،
بەخونچەی لێوەکەت،گەر بێنی ناوم،،،
بزانە وشک ئەبئ،ڕووباری چاوم،،،
خەفەت،فرمێسک و گریان کۆ دەکاتەو،،،
ئەوانیشە لە گەڵ خوەیدا دەباتەو ،،،
فەرید ـ ڕاژین
هیچ کات نەبوو،ئێواره بێ و
چواردەورم ڕەش دابگیرسێ،
ژان وبروسکەکانی ڕۆژ،
هاواری باوکم نەبیسێ...
چۆن پێکەنم, کاتێ ئەمدی،
کۆڵان به کۆڵانی دەستت
بزەی پێکەنینیان نەدی
خەیاڵی ژاکاوی هەستت...
ئەو ئارەقەی لە چاوانت
بەسەر نانی شەرەف ئەتکێ,
سەدان ڕۆحی مەسیح ئاسا,
بە جەستەی ماندوویت ئەلکێ...
دڵنیا به یاسای دنیا
تێک ئەشکێنم، تێک ئەشکێنم,
ئەو بەهەشتەی بۆ دایک بوو
بۆ ژێر، هەنگاوی، تۆش دێنم...
پەژار شەریفی
👇👇👇👇👇
https://telegram.me/Pjhar
ئـەی بۆچـی ڪاتـێ تۆئـەڕۆی مـن بەتەنیایـی ئـەسپێری
سەیرە لەجێ مان ئەتـرسـی بەس لەجـێ هێشتـن بوێری
هـۆنـراوەی/علی ئیدیا
📕 خۆری ئەوین
ئـەی شەپۆلی زەریای هەستم
ئەی سەرچاوە بـۆ هـەڵبەستم
تۆکەسم بە
کەمن کەستم
من ئەومەستەی ئەویندارم
بەبێ مەی ومەزەی مەستم
سـەرم سـووڕما
لـەجـوانی تــــۆو!!!
دیـــمەنی وەرزی بــــەهارێ
ئـــەی خۆری ژیـن
کـە تیشکت خستە ڕووی ئـەویـن
مەودای ڕۆژێ درێـــژ کـەوە
بـاشـەوە زەنگ نـەیـە جـارێ
مـن دڵنیام
لـەنـاو ئـاسـمانی سـاماڵ دا
هیچ هـەورێک تـوانای نیـە
ڕووخسـاری تـۆم لێ وە شارێ
م ئـ "هۆگر "
https://telegram.me/hogrheldst
له وتار و وهسفی تۆدا لە چی بدوێم هەناسەکەم
له عیززهتی شهوقی تۆدا ناتوانم هیچ پێناسهکهم
هەستت تهلی کەمانێکن کاتێک با ڕایان دهژێنێ
وهکوو سازێکی دەنگ خۆشە زۆرترین ئاواز دهخوێنێ
تۆی بۆن خۆشتر لەمێخهکی گەردن و ملی گشت کچێ
نهوهسفی تۆدهچێ لەکەس نەهیچ کهسێ لهتۆ دهچێ
گهر کافرٰبم لهلای یهزدان گەورەییت بۆ من پیرۆزه
لهجێی وهسف و پێناسهتدا بیر و بۆچوونم زۆر ئاڵۆزه
ههرچی بکهم لە یادمی ئیتر ئهمه حهقیقەتە
ئەم دڵەی من گۆشت و خوێنه وهک نیشتیمانم لەت لەتە
Salar Barznje
گەرمەشین
تیڤ و قرمەی چەک لە ناو سەنگەر براکوژ ئافەرین
سیله دەگری وا لە مێشکم دادەڕێژی بۆم کەمین
هێندە دڵخۆشم بە ئازادیت لە ناو ئەم خاکە دا
وا دەزانم خـۆری پڕ تینت لەغاو کرد بۆ زەمین
لاپەڕێکی دی و بە خوێن نەخشاند لە ناو مێژووی گەلم
گشت نەیارم وا بەگوردی و هێزی بازووتان خەنین
ڕۆژی خۆشیمان وەدی هات جێژنی ئازادی گەلە
فەخرە بۆمان سینگی یەکتر هەڵدڕین و دادڕین
بۆتە ناسنامەم لە چوار قوڕنەی زەویمدا ڕەنگی سوور
داڕزێن بۆ ئــەم خــەڵاتە و بزر و کردۆ پێــکەنین
ناوی کوژراوی شەڕی ناو خــۆ دەنێن چی پێم بڵێن
نا بە وان ناڵێن شەهید و هەر دەڵێن دڵ پڕ لە قین
بوونە بەر بەست و دەچەوسێنن خەباتی ئەم سەدەش
شەرمە وەڵڵا سەر بڵیند نین ڕۆژی خۆشمان لێ نە دین
بوونە هۆرەی داری ئازادی و وڵات و نیشتمان
تا لە شێوەی ئێوەمان بێ هەر دەگێرین گەرمەشین
سیامەند خزری لاچینی.
خۆزگە
گورد ـ بە پیاوی ئازاو پاڵەوان سفەت و بە هێز دەڵێن
https://telegram.me/joinchat/B5eA3z8C6oVcAyIQU89KUg
سەردەمێکە...
خولیاومەستی یەک نیگاتم
شێتو هاری لەنجەولاری نێوڕێگاتم
سەردەمێکە
چاوەڕوانی بزەیەکی سەرلێوانتم
تامەزروی
تەپوو تۆزی
دیدارێکی نێو ژوانتم
سەردەمێکە
یادەکانت هێرش دێنن
خەریکه باڵوو پەرم بەیەکجاری ئەشکێنن
سەردەمێکە
دوریەکانت بونەتە ڕووباریکی قوڵوو
خۆزگەکانم ئەخنکێنن
تکا ئەکەم ...
درگای ڕووتم لێ بکەرەوە
قوفڵی دڵتم پێ بەرەوو
وەکووجاران ئاشتی...
ئاشتم کەرەوە
هەمو دارووبەردی
نیشتمانم
گوا ئەدەدەن
کەمن شێتوو شەیدای ڕوتم
گوادەدەن
کەمن ئاشقی لەمێژینەو زووتم
عوسمان شێرزاد
من لە ناو دەریای ئەوینت هەستی تەنیاییم ونە
وەک شەپۆلێ وێڵم و کەوتوومە سەر باڵی شنە
بەحری ئارامی دوو چاوت مەرهەمێکە بۆ دڵم
ئەی کە چۆن کەوتوومە ناو ئەو عەشقە قووڵ و بێ بنە
لێم گەڕی وەک جاری جاران بێمەوە ناو باوەشت
تێر بکەم بۆنی بەرۆک وگەردن و کوڵمی گەشت
من نە میوانێکی ناوەختم دە تۆش لێم دامەخە
پەنجەرەی جوان و ئەوینی بێ غەشی چاوی ڕەشت
پێم دەڵێن کێیە پەرێشانی ئەوی شەوگەردی مەست
کامە لێوەت گەستووە دێوانەی و خۆت داوە دەست
چی بڵێم سەرخۆشم و هەرچی بڵێم بێ سودە بۆت
چۆن بکەم مەدحی بوتێ بۆ عابدێکی خوا پەرەست
تۆ کە دەتفەرموو سەرەنجامی ئەو عەشقە کوشتنە
دوور لە تۆیی چرکەیەک بۆ من نەمان و مردنە
ئەی پەری زادەی خەیاڵم من کە بێ باکم لە مەرگ
پاشەڕۆژی ئەو ژیانە وەک خەزەڵ با بردنە
ئەو کلەی چاوت دەڕێژێ خۆڵەمێشی جەستەمە
دوور لە تۆیی بۆ منی وێران مەحاڵ و ئەستەمە
دیل و سەرخۆشی مەیی نابی دوو چاوی مەستی تۆم
ڕێبواری ڕێی ئەوینم، عاشقی ئەو هەستەمە
پاشی تۆ ئەو جێژوانە شوێنی گریانی منە
کار و پیشەم حەسرەت و ئەژنۆ دە باوەش گرتنە
لێم دەپرسێ دار و بەرد تەیر و گوڵ ڕووبار و چەم
بۆ بە تەنیای ئەی کوا ئەو کیژە جوانە شەرمنە؟
ئاسنگەر
تۆ دەزانی
ئەو مام ڕێوێی
پرچی جوانی کچە کوردی
هەڵپاچیوە
سمێڵی بۆ خۆی داناوە؟
⤵پاشماوی شێعر لە ادامە مطلب دا بخوێنەوە
وەبیرم دێتەوە سێدارە وسەر
سەری سەردارێکی سەر بەرزی سەر وەر
بە سەر بەرزی لەسەر لووتکەی وەفادا بەمەرگی خۆی بەدووژمن چۆکی دادا
شاهۆ موکریانی